ئەمڕۆ شاندێكی یەكێتی زانایان سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەكات

دوای بەستنی كۆنفرانسێك لە شاری سلێمانی لە ژێر ناوی (دین بۆ تاك‌و سیاسەت بۆ هەموان) تیایدا لە پێشكەش كردنی وتارەكانداو لە پەنای لێدانی حزب‌و رەوتە ئیسلامیەکان كۆنفرانسی دابڕان ویستی لە خوودی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بدات‌و دوا بە دوای كۆنفرانسەكە مامۆستایانی ئایینی‌و خەڵكی موسڵمانی كوردستان بەم كۆنفرانسەو وتارەكانی نیگەران بوون، چونكە لە رەوشی ئێستای كوردستاندا  پێوستە هەموومان كار لە سەر خاڵە هاوبەشەكان بكەین‌و خۆشەویستی نیشتیمان‌و پێكەوە ژیان لە ناو كۆمەڵگەدا زیاتر بڵاو بكەینەوە نەوەك ببینە هۆكاری تێكدانی ئەم پێكەوە ژیانە‌و، پێویستیشە لە سەر هەموو لاو لایەنێك رێز لە بیروباوەڕی كۆمەڵگەی كوردی بگرێت، بۆ ئەم مەبەستەو گەیاندنی نا رەزاییەتیەكان ئەمرۆ 1/4/2015 شاندێكی یەكێتی زانایان بە سەرۆكایەتی مامۆستا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان‌و مامۆستا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆك‌و وەفدێكی هاورێیان سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەكەن لە شاری سلێمانی.

 

 هـ بـ