رۆژی سێشەممه 31-3-2015 له بارەگای لق كۆبونهوهیهكی فراوانی ستافی لقی چهمچهماڵی یەكێتی زانایان بەریوەچوو، ئەمەو كۆبونەوەكە به ئامادەبوونی لیپرسراوی لقو كارگیران و لیبرسراوی ناوچەكان و ئه ندامانی لیژنەی فەتوای شەرعی و ئەندام ناوچەكان. سەرەتا بە خوێندنی چەند ئایەتێ لە قورئانی پیرۆزو پارانەوە بۆ كوردستانو برا پێشمەرگوكان دەستی پێكرد، پاشان لیپرسراوی لق مامۆستا شیخ وەهاب سەرجەم رێنماییەكانی مەكتەبی تەنفیزی گەیانده ئامادەبووانی كۆبونەوەكه ، دواتر باسی پیشمەرگەو پشتیوانی كردنیان كرا له لایەن زانایانەوه، پاشان باسی ئه و بئ رێزی و سنور بەزاندنانه كرا كه له لایه ن هه ندئ كه س و دامه زراوه وه ده كریته سه ر ئایینی پیرۆزی ئیسلام و بریاردرا كه هه موو لا یه ك پابەندی رێنماییەكانی یەكێتی زانایان بن، لە لایەكی ترەوە باس لە گۆرانكاری كرا له لیژنەی فەتوای چەمچەمال و هەمووان رەزامەندیان دەربری، هەروەها باس له بەهارەكه شتی زانایانی لقی چەمجەمال كرا. له كۆتاییدا به چەندین رێنمایی و تێبینی و سەرنج له لایەن زانایانی بەریزەوه دانیشتنەكه دەوڵەمەند تر كرا. هـ.بـ |