تێزی دكتۆرای سەرۆكی زانایان تاوتوێ كرا

رۆژی شەممە 11/4/2015 لە هۆڵی كۆلێژی زانستە ئیسلامیەكانی زانكۆی سەلاحەددین تێزی دكتۆرای مامۆستا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بە ئامادە بوونی چەندین مامۆستای ئاینی‌و زانكۆیی تاوتوێ كرا.

ئەمەو تێزی دكتۆراكەی سەرۆكی زانایان لە ژێر ناوی (نظریە الشبهة فی الفقە الإسلامی) بوو، لیژنەی تاوتوێی دكتۆراكەش پێكهاتبوون لە بەرێزان:

1-      أ.د.مفلح عبدالواحد، كۆلیژی ئیمام ئەعزەم، سەرۆكی لیژنە.

2-      أ.د. أحمد محمد البالیسانی، كۆلیژی قانونی زانكۆی سەلاحەددین، ئەندام.

3-      أ.م.د.محمد یاسین ، كۆلیژی ئیمام ئەعزەم، ئەندام.

4-      أ.م.د. عثمان محمد غریب، كۆلێژی زانستە ئیسلامیەكان، زانكۆی سەلاحەددین، ئەندام.

5-      أ.م.د. أنس یاسین ابراهیم، كۆلیژی ئیمام ئەعزەم، ئەندام.

6-      أ.م.د. ادریس عمر محمد، كۆلیژی ئیمام ئەعزەم، ئەندام.

ئەمەو دوای تاوتوێ كردنی تێزەكە بۆ ماوەی چوار كاتژمێر ، تێزی دكتۆراكە بە پلەی نایاب (امتیاز) پەسەند كرا.

 

ئێمەش لێرەوە بە ناوی ستافی راگەیاندنی یەكێتی زانایان پیرۆزباییەكی گەرم لە مامۆستا عەبدوڵا گرتكی سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان دەكەین، بە هیوای سەركەوتن لە ژیانی دونیاو دوارۆژداو كارو خزمەتی زیاتر بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و مامۆستایانی ئایینی‌و گەلی كوردی ستەمدیدە.

 

 H Balesane