تاوتوێی تێزی دكتۆرای مامۆستا جەعفەر گوانی كرا

رۆژی یەكشەممە 12/4/2015 لە پەرتوكخانەی ناوەندی زانكۆی سەلاحەددین له‌ شاری هه‌ولێرتێزی دكتۆرای مامۆستا جەعفەر گوانی بەرپرسی راگەیاندن‌و ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ سه‌ركه‌وتوویی تاوتوێ كرا.

ئەمەو تێزی دكتۆراكەی مامۆستا جەعفەر گوانی لە ژێر ناوی (الأسلوب التمثیلی فی التفسیر عند بدیع الزمان فی رسائل النور/ الكلمات) بوو، لیژنەی تاوتوێی دكتۆراكەش پێكهاتبوون لە بەرێزان:

1-      أ.د.ماهر جاسم، كۆلیژی ئیمام ئەعزەم، سەرۆكی لیژنە.

2-      أ.د. محمد شكری أحمد، كۆلیژی قانون، زانكۆی دهوك، ئەندام.

3-      أ.م.د.أنس عبدالعلیم السعدی، كۆلیژی ئیمام ئەعزەم، ئەندام.

4-      أ.م.د. نشأت علی محمود، زانكۆی سەلاحەددین، ئەندام.

5-      أ.م.د. محمد ابراهیم المشهدانی، كۆلیژی ئیمام ئەعزەم، ئەندام.

6-      أ.م.د. صالح حیدر الجمیلی، كۆلیژی ئیمام ئەعزەم، ئەندام.

ئەمەو دوای تاوتوێ كردنی تێزەكە بۆ ماوەی چوار كاتژمێر، تێزی دكتۆراكە بە پلەی زۆرباشەی باڵا (جید جدا عالی) پەسەند كرا.

ئێمەش لێرەوە بە ناوی ستافی راگەیاندنی یەكێتی زانایان پیرۆزباییەكی گەرم لە مامۆستا جەعفەر گوانی دەكەین‌و، هیوادارین هەردەم سەركەوت‌و سەرفراز بێت‌و خوای گەورەش بەردەوامی زیاتری پێ ببەخشێت بۆ زیاتر خزمەت كردن بە دین‌و ژین‌و خەڵك‌و خاكی كوردستان.  

 

 

H Balesane