پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی یه‌كێكه له‌و داب و نه‌ریتانه‌ی كه مێژوویێكی دوور‌و درێژی له‌نێو كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌یه، ئه‌مه‌ش وه‌ك گوزارشت له هاوخه‌می و هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ خاوه‌ن مردووه‌كه‌دا، به‌ڵام له‌هه‌ر كۆمهڵگایێكدا به‌شێوازی تایبه‌ت و به‌گوێره‌ی داب و نه‌ریتی ناوچه‌كه ئه‌م مه‌راسیمه به‌ڕێوه ده‌چێت. ته‌نانه‌ت له‌نێو كۆمه‌ڵگای خۆشمان‌دا له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر جیاوازی پێوه دیاره‌و تا ئێستا به‌چه‌ند قۆناغێكدا تێپه‌ڕیوه، ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه بیخه‌مه به‌ردیدی خوێنه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م مه‌راسیمه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ببێته نیشاندانی هاوده‌ردی بۆ خاوه‌نی پرسه، له ڕۆژگاری ئیمرۆماندا بووه‌ته بارێكی قورس به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاوه، چونكه په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌وه‌نده فراوان بوون، ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ به‌شداری له هه‌موو ئه‌و پرسه‌و سهرهخۆشیانهدا بكات كه ڕۆژانه له ئاكامی كاره‌ساتی جۆراو جۆره‌وه سازده‌كرێن، ئه‌وا هه‌موو كاتێكی به‌ش ناكات و پێویسته هه‌موو ئه‌ركه‌كانی وه‌لا بنێت، تاوه‌كو بتوانێ به‌شداریان تێدا بكات. ئه‌مه له‌لایێك، له‌لایێكی تره‌وه بۆ خودی خاوه‌ن پرسه بووه‌ته بارگرانیێكی زۆر‌و كاره‌ساته‌كه چه‌ند به‌رامبه‌ر له‌سه‌ریان قورس‌تر ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌چه‌ند لایه‌نێكه‌وه:
یه‌كه‌م: پێویسته خاوه‌ن مردوو یه‌كه‌م جار خه‌می شوێنێك بخوات تاوه‌كو ئه‌و پرسه‌یه‌ی تێدا به‌ڕێ بكات، جاری وایه هه‌یه ناچاره شوێنێكی دووره ده‌ست هه‌ڵبژێرێت، چونكه ئه‌و شوێنه‌ی كه لهخۆَی نزیكه، پرسهیێكی تری تێدایه، به‌ناچاری ئه‌بێت شوێنه دووره‌كه هه‌ڵبژێرێت.
دووه‌م: پێویسته خاوه‌نانی پرسه‌كه سێ ڕۆژی به‌رده‌وام له‌سه‌ر پێ بوه‌ستن بۆ به‌خێرهێنانی میوانان، كه زۆر جاری واهه‌یه له ئاكامی ماندوو بوونێكی زۆره‌وه هه‌ندێكیان دووچاری نه‌خۆشی ده‌بن، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه نه‌خۆشی فه‌قه‌راتیان هه‌یه، جا وه‌ره هه‌ر له به‌یانیه‌وه تا بانگی مه‌غریب له‌سه‌ر پێ بوه‌سته‌و به‌ده‌ست و به زمان به‌خێرهاتنی میوانان بكه، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ڕۆژ بوایه، ئه‌وا شوكری خوامان گه‌ره‌ك بوو، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه له ڕۆژدا به‌شداریان له پرسه‌كه‌دا كردووه، له شه‌ویشدا هه‌مان به‌زمی ڕۆژ دووباره ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیاتر ماندوو كردن و بێزار كردنیان، ئێ خۆ ئه‌وانه دار‌و به‌رد نین هه‌ست به ماندوویێتی نه‌كه‌ن، به‌ڵكو خوێَن و گۆشتن و پێویستیان به خه‌وو حه‌سانه‌وه هه‌یه، كه‌چی یابای به‌رێز به‌بێ هه‌ست كردن به بارودۆخی خاوه‌ن پرسه‌كه، تاوه‌كو كاتژمێر یازده‌و دوازده‌ی شه‌و داده‌نیشێ و له‌سه‌ریه‌ك جگه‌ره داده‌گیرسێنێ و چای به‌سه‌ردا ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ئه‌نقه‌ست بیه‌وێ خاوه‌ن پرسه ئازار بدات، من دڵنیایان ده‌كه‌مه‌وه كه به‌م ههڵوس و كه‌وته‌یان زیاتر له‌گوناه هیچی تر ناچننه‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر ته‌نیا سێ ڕۆژی پرسه‌كه بوایه، شوكری خوا، به‌ڵام دوای چه‌ندین رۆژ كه خاوه‌ن پرسه‌كه تا ڕاده‌یێك مردووه‌كه‌ی له‌بیر چۆته‌وه‌و تۆزێك خه‌مه‌كه‌ی سووك بووه، دیسان ده‌بینی چه‌ند كه‌سێك له‌ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی ده‌ده‌نه‌وه‌و دووباره ده‌یهێننه‌وه بۆ خاڵی سفرو خه‌مه‌كه‌ی لێ نوێ ده‌كه‌نه‌وه، به‌لای خۆیانه‌وه كارێكی باشیان كردووه، بێ ئاگا له‌وه‌ی كه خاوه‌ن پرسه‌كه به زمانی حاڵ پێیان ده‌ڵێت: خوا خێرتان نه‌نووسێ بۆ ئه‌و به‌هاناوه هاتنهتان.
جاری واهه‌یه كابرا باوكی یان دایكی ده‌ركردووه‌و به‌هیچ شێوه‌یێك ئاماده نییه به‌خێویان بكات، كه‌چی ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان مرد، مه‌راسیمێكی بۆ ساز ده‌كات و خۆی وا پێشان ده‌دات كه جه‌رگی سووتاوه، كه‌چی له‌دڵه‌وه ئاواته‌خواز بووه كه له‌كۆڵی بووه‌ته‌وه.
پرسه‌ی ژنانیش هه‌ر مه‌پرسه، وێنه‌ی مردوویێكی خۆی لهپاخهڵدایه، له‌پرسه‌كه‌دا ئه‌گه‌ر بۆی كرا ده‌ریده‌هێنێ و تا هێزی تیایه پێ هه‌ڵده‌ڵێ و په‌سنی ده‌دات، هه‌موو هه‌وڵێكی ده‌خاته گه‌ڕ دانیشتوان له‌گه‌ڵ خۆ‌یا بكاته شه‌ریك و بۆ مردووه‌كه‌ی بگریێن. سه‌یری یه‌ك به یه‌كی خوشك و دایك و كچ و خێزانی مردووه‌كه ده‌كات، ئایا خه‌مبار بوون یان نا؟ زۆر ده‌گریان یان نا؟ چۆن به به‌ژن و باڵای مردووه‌كه‌یان هه‌ڵده‌گووت؟ چ جۆره جل و به‌رگێكیان له‌به‌ردابوو؟ جا كه گه‌ڕایه‌وه‌و دیوانه‌كه‌ی به‌دڵ نه‌بوو، ئه‌وا هه‌ر مه‌پرسه چۆن زاری بۆ خاوه‌ن پرسه‌كه ده‌گه‌ڕێت.
سێهه‌م: له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا زۆرینه‌ی خه‌ڵك خاوه‌ن دارایێكی سنووردارن، سازدانی ئه‌م جۆره مه‌راسیمانه‌ش خهرجیێكی زۆری گه‌ره‌كه، خاوه‌ن پرسه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خه‌می مردووه‌كه‌ی بخوات، له بیری ئه‌وه‌دایه چۆن ئه‌و پاره‌یه په‌یدا بكات؟ له چ كه‌سێك قه‌رزی بكات؟ ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی داوای لێ ده‌كات به سنگ فراوانیه‌وه ده‌یداتێ یانش به ڕووگرژی، یانیش هه‌ر داواكه‌ی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه؟ گریمان ئه‌وه قه‌رزی كرد، ئه‌ی چۆنی بداته‌وه؟ له‌كوێی په‌یدا بكات؟ هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان توانیان چه‌ند ڕێنمایێك ده‌ربكه‌ن و چای خواردنه‌وه نه‌هێڵن، كه ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ سووك كردنی باری خاوه‌ن پرسه‌كه، به‌ڵام هێشتا ماویه‌تی و هه‌نگاوی زیاتریان لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت.
چواره‌م: دیاره زۆرێك له مزگه‌وت و هۆڵی پرسه‌كان كه‌وتوونه‌ته نێو ماڵان، ئه‌و قه‌ره‌باڵغیه‌ی كه له پرسه‌كاندا دروست ده‌بێت، كاریگه‌ری زۆر ده‌كاته سه‌ر ژیانی ئه‌و ماڵانه‌ی كه له‌ده‌ورو به‌ری شوێنه‌كه‌ن، به‌جۆرێك كه ئاسته‌نگ بۆ هات و چووی ئاساییان دروست ده‌كات، ته‌نانه‌ت بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاروباری ڕۆژانه‌ی ماڵه‌وه‌شیان دووچاری گیر‌و گرفت ده‌بنه‌وه، بۆیه‌ش هه‌ندێ كه‌س نایه‌وێت له ده‌روبه‌ری مزگه‌وت و هۆڵی بۆنه‌كان خانوو دروست بكات، ته‌نانه‌ت به‌م هۆیه‌وه هه‌ندێ كه‌س له شوێنی خۆی باری كردووه‌و شوێنێكی تری هه‌ڵبژاردووه بۆ نیشته‌جێ بوون, ئه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌مه‌ی له ده‌ستی نه‌هات؟ ئه‌وا ناچاره ڕۆژانه له‌گه‌ڵ ئه‌و گرفته‌دا بژیت.
پێنجه‌م: به‌داخه‌وه پرسه‌كان بوونه‌ته مه‌یدانی هه‌ندێ كه‌سی نه‌خوێنده‌وارو له‌قورئان نه‌گه‌یشتوو، ئه‌وانه بۆ سه‌لماندنی كه‌سایه‌تی خۆیان په‌نا بۆ قورئان خوێندن له پرسه‌كان ده‌به‌ن، كه‌چی ده‌نگێكی ئه‌وه‌نده ناخۆشیان هه‌یه، هه‌ر له‌گه‌ل یه‌كه‌م چركه‌ی خوێندنه‌وه‌دا گوێچكه‌كان دووچاری ئازاری ده‌بێته‌وه، پێغه‌مبه‌ری خوا (د.خ) ده‌فه‌رموێت: [زيّنوا القرآ‌ن بأصواتكم] واته: به ده‌نگی خۆتان قورئان بڕازێننه‌وه، كه‌چی ئه‌وانه به‌ده‌نگی خۆیان ده‌بنه مایه‌ی بێزار بوونی خه‌ڵك له قورئان، جارێ هه‌ندێكیان به ئاوازێك ده‌یخوێننه‌وه هه‌ر ده‌ڵێی گۆرانیه‌و سیامهندو خه‌جێ ده‌ڵێنه‌وه، بێ ئاگا له‌وه‌ی كه قورئانی پیرۆز ئاوازی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و ئه‌وكه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت بیخوێنێ پێویسته له‌لای كه‌سانی پسپۆر فێری ببێت. سه‌باره‌ت به ڕاست خوێندنه‌وه‌ش بڕواتان بێت ناتوانێ ته‌نانه‌ت دوو وشه‌ش به ته‌واوی بخوێنێته‌وه، كه‌چی ملی لێ ده‌نێ و عه‌بدولباسیت و مه‌نشاوی به شاگردی خۆی ده‌زانێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێكیان داوای پاره‌یێكی زۆر له‌خاوه‌ن پرسه ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی قورئان خوێندنه‌وه‌ش كاسبی بێت و سه‌رچاوه‌ی پاره په‌یدا كردن بێت.
شه‌شه‌م: دانانی پرسه له مزگه‌وت ڕوخساری ڕاسته‌قینه‌ی مزگه‌وتی شێواندووه، خۆ ئه‌گه‌ر له‌هه‌موو شوێنێك جیاوازی چینایه‌تی ڕه‌چاو بكرێت، ئه‌وا له نێو مزگه‌وت و ماڵی خوادا فه‌زاحه‌تێكی گه‌وره‌یه، به‌تایبه‌تیش له دانیشتنی پرسه‌ی مردوودا، كه وا پێویست ده‌كات هه‌موومان خۆمان له یاد بچێته‌وه و عیبره‌ت له‌مردنی ئه‌و كه‌سه وه‌ربگرین كه خۆمان بۆی دانیشتوین، چ جای ببێته شوێنی عه‌رزی عه‌زه‌لات ، كه به‌داخه‌وه له نێو پرسهكانماندا ئه‌و دیارده‌یه به زه‌قی دیاره، ته‌نانه‌ت له نێو خودی مزگه‌وتدا هه‌ندێ به‌رپرس به حیمایه‌وه وهژووردهكهون و حیمایهكان به‌سه‌ر سه‌ریه‌وه ده‌وه‌ستن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌ره‌ی شه‌ڕدابێت و هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌ی بۆ پرسه دانیشتوون دووژمنی ئه‌و بن و جه‌نابی به‌رپرس ته‌نیا چاوه‌ڕوانی ته‌قاندنی گولڵه بێت.
لایه‌نی شه‌رعی
وشه‌ی (تعزیه) له زمانی عه‌ره‌بی به‌مانای دڵنه‌وای و دڵدانه‌وه‌ی كه‌سی كاره‌سات دیده دێت، جا ئه‌و كاره‌ساته مردن بێت یاخوود هه‌ر كاره‌ساتێكی تر، له فه‌رمایشته‌كانی پێغه‌مبه‌ردا(د.خ) جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه‌و، موژده‌ی به‌و كه‌سه داوه كه دڵنه‌وای خاوه‌نی كاره‌ساته‌كه ده‌كات و به خۆڕاگری و ئارام گرتن ئامۆژگاری ده‌كات، به‌قه‌ده‌ر خێری خاوه‌ن كارهسهتهكه خێری ده‌گاتێ، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه بزانین كه ئه‌و دڵنه‌واییه‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) مه‌به‌ستی بووه، چۆن بووه‌و به‌چ شێوه‌یێك به‌ڕێوه چووه؟
له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا تا چه‌ندین سه‌ده‌ش دوای كۆچی دووایی پێغه‌مبه‌ر، له‌هه‌ر شوێنێك خاوه‌ن مردووه‌كه‌یان بینی بوایه سه‌ره‌خۆشیان لێ دهكردو دوعای خێریان بۆ مردووه‌كه‌و خاوه‌نی مردووه‌كه ده‌كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كام له خاوه‌ن پرسه‌كه یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه پرسه‌كه ئاراسته ده‌كات، واز له كاری رۆژانه‌یان بێنن.
ئیمامی شافیعی ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت له كتێبه‌كه‌یدا (اڵام )ده‌فه‌رمووێت: دانانی پرسه‌م پێ باش نییه، كه بریتییه له دانیشتنی كۆمه‌ڵه كه‌سێك، هه‌رچه‌نده گریانیشی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت، چونكه ئه‌مه‌یان خه‌م و خهفهتهكهیان نوێ ده‌كاته‌وه‌و خه‌رج و بارگرانی دروست ده‌كات.
دیسان ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌ڵێت: ئیمامی شافیعی و یارانی ده‌ڵێن: دانیشتن بۆ پرسه كه‌راهه‌تی هه‌یه، مه‌به‌ستیشیان له‌دانیشتن ئه‌وه‌یه كه خاوه‌نانی مردوو له ماڵێك دابنیشن تاوه‌كو ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت پرسه‌یان ئاراسته بكات بچێته لایان، به‌ڵكو پێویسته هه‌ر هه‌ركه‌سێك به‌لای كاروباری خۆیدا بڕوات ، هیچ جیاوازیێك له نێوان ئافره‌ت و پیاودا نییه له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا، ئیمامی (مهحامیلی) ڕاشكاوانه ئه‌مه‌ی گوتووه‌و له ده‌قی ئیمامی شافیعی نه‌قلی كردووه. ئیمام (ئه‌حمه‌د) و زۆرێك له زانایانی مه‌زهه‌بی ئیمام (ئه‌بو حه‌نیفه)ش له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ن.
هه‌روه‌ها هه‌موویان یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر كه‌راهه‌تی دروست كردنی خواردن له‌لایه‌ن خاوه‌نانی مردوو، چونكه ئه‌مه‌یان كاره‌ساته‌كه‌یان زیاتر ده‌كات و ته‌شبیهه به ڕه‌فتارو هه‌ڵس و كه‌وتی خه‌ڵكانی سه‌رده‌می نه‌فامی، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمایشته‌ی كه (جریر) ده‌ڵێت: كۆبوونه‌وه له‌لای خاوه‌نانی مردوو، هه‌روه‌ها دروست كردنی خواردن له دوای ناشتنی مردوومان به (نیاحه) ده‌زانی، بۆیه هه‌ندێ له زانایان به حه‌رامی ده‌زانن، (نیاحه) واته: پیاهه‌ڵدان و شیوه‌ن گێڕان و پرچ ده‌رهێنان بۆ مردوو، كه له ئیسلامدا به گوناهی (كبیره) ناسێنراوه.
بۆیه ئه‌ركی سه‌رشانی مامۆستایانی ئایینی و رۆشنبیران و پیاوماقوڵان و هاوڵاتیان و به‌رپرسانی حكومه‌ته له جێ به‌جێ كردنی ڕێنماییه‌كانی یه‌كێتی زانایان و وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێم هاوكار بن و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاوڵاتیانی كوردستان ڕه‌چاو بكه‌ن، چونكه بڕوام وایه هه‌ر ڕێكخستنێك له‌و باره‌یه‌وه بكرێت، له‌به‌رژه‌وه‌ندی چینی هه‌ژارو كه‌م دهرامهتدایه. |