ناوچەی زانایانی سیدصادق لە خزمەتكردنی شارەكەیان بەردەوامن

ڕۆژی سێ‌شەممە (14/4/2015) لە بینای قایمقامی قەزای سیدصادق وەك ناوچەی یەكێتی زانایانی سیدصادق و لیژنەی سەرپەرشتی گۆڕستانی نوێی شارەكە بە ئامادەبوونی قایمقام وبەڕێوبەری پۆلیس و ئاسایش و كشتوكاڵ و سەرۆكی شارەوانی پێشوازیمان كرد لە ڕێزدار (نوری حەمەعلی) ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، كە بەڕێزیان ئامێرێكی حەفارەی بۆ گۆڕستانی شارەكە بە دیاری هێنابوو.

ئەمەو لە ڕێوڕەسمێكی شكۆداردا لە لایەن كاك (نوری حەمەعلی)ییەوە حەفارەكە تەسلیم بە ناوچەی سیدصادقی یەكێتی زانایان كراو لە لایەن (مامۆستا مەلا صلاح الدین باقر) بەرپرسی ناوچەی سیدصادقی یەكێتی زانایانەوە سوپاسی بەڕێزیان كرا كە ئامێرێكی نوێیان پێشكەش بە قەزای سیدصادق و خەڵكی ئەو شارەكردو، سوپاسی هەموو دەزگا ئیداری‌و حكومییەكانی ئەو شارەشی كرد، كە هاوكارێكی باشی ئەو پرۆژە خزمەت گوزارییە بوون كە زانایانی شارەكە پێی هەڵساون وئەنجامیان داوە.

هـ بالیسانی