مه‌لا عه‌بدوڵڵا شێركاوه‌یی دكتۆر نه‌سڕه‌دین بۆڵ ئه‌للی پسپۆڕی بواری زمان‌و سه‌رۆكی به‌شی زمانی عه‌ره‌بی له زانكۆی بینگۆڵ، كه به ره‌گه‌ز كورده‌و دانیشتووی شاری بینگۆلی وڵاتی توركیایه، له‌هه‌نگاوێكی كه‌م وێنه‌دا دیاریه‌كی به نرخ‌و خه‌یاڵی پێشكه‌شی زانكۆی شاره‌كه‌ی كردووه.. ئه‌و دكتۆره به‌رێزه كه ماوه‌ی پتر له30 ساڵ وه‌ك مامۆستا له زانكۆی مارمهڕهی ئه‌سته‌نبۆڵ خزمه‌تی كردووه‌و، ماوه‌ی چوار ساڵیشه گه‌ڕاوه‌ته‌وه زێدی خۆی‌و ئێستا مامۆستای زانكۆیه‌و له‌هه‌مان كات هه‌ڵگڕی بڕوانامه‌ی مهلایهتیشهو زانسته‌كانی حوجره‌ی ته‌واو كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی له زمانه‌كانی كوردی‌و عهرهبیو فارسی‌و توركی‌و ئینگلیزی‌و زازاكیو كرمانجی‌و فه‌ره‌نسی هه‌یه. ئه‌و دكتۆره له ساڵی 2011 وه‌ك هه‌نگاوێكی خێریو گه‌یاندنی خزمه‌تێك به زانكۆی شاره‌كه‌و قوتابیانی زانكۆ، پتر له 10 هه‌زار كتێبی وه‌ك دیاری به‌خشیوه‌ته زانكۆ، كه له مه‌راسیمێكی شایسته‌و به ئاماده بوونی سه‌رۆكی زانكۆ‌و ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئه‌كادیمی كتێبخانه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و، ئێستا قوتابیانی كۆلێژ‌و ماسته‌رو دكتۆرا سوودی لێ ده‌بێنن. له لێدوانێكی تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی زانایان دكتۆر نه‌سڕه‌دین بۆڵ ئه‌للی گوتی: مه‌به‌ستم له‌و كاره ره‌زامه‌ندی خوا‌و گه‌یاندنی سوود بووه به قوتابیان، چونكه كتاب یه‌كێكه له‌و شته به نرخ‌و به‌هادارانه‌ی وه‌ك سه‌ده‌قه‌ی جاریه ده‌مێنێته‌وه‌و مرۆڤ دروست ده‌كات. هه‌روه‌ها گوتیشی: سوپاس بۆ خوا توانیم ئه‌و خزمه‌ته به شاره‌كه‌م بكه‌م، چونكه هیوایه‌تی من بووه خزمه‌ت به رێبازی زانست‌و زانستخوازانو زۆریش دڵم به‌و هه‌نگاوه خۆشه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره لێمی وهربگرێو له‌پێناو ره‌زامه‌ندی خۆی قه‌بوڵی بكات. ئێستا ئه‌و دیاریه به نرخه‌ی ئه‌و دكتۆره به‌رێزه له‌ناو زانكۆی بینگۆل كتێبخانه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان كراوه‌و چه‌ندین كارمه‌ندی بۆ دانراوه‌و، رۆژانه قوتابیان رووی تێ دهكهنو سوود له سه‌رچاوه زانستیه‌كان وه‌رده‌گرن. له‌ناو ئه‌و كتێبخانه‌یه كتابه‌كان پۆلێن كراون‌و زۆربه‌ی كتابه‌كان ئایینینو به زمانه‌كانی عهرهبیو توركی‌و فارسی‌و كوردین، هه‌روه‌ها له‌بواری (زمان، فه‌لسه‌فه، ئه‌ده‌ب، فقه، ته‌فسیر، حه‌دیس، ته‌سه‌وف، مێژوو، كه‌لام)و چه‌ندان بواری تر كتابی له‌خۆ گرتووه. شایانی وتنه دكتۆر نه‌سڕه‌دین ته‌مه‌نی 66 ساڵه خاوه‌ن چوار منداڵه‌و هه‌موو ته‌مه‌نی له خزمه‌تی زانست سه‌رف كردووه‌و، تا نها توانیویه‌تی زیاتر له 50 كتاب بنوسێو، ئێستاش سه‌رقاڵی فه‌رهه‌نگێكی زمانه‌وانیه، كه به پێی وته‌ی ئه‌و 5 زمان له‌خۆ ده‌گرێت. |