بەرپرسی لقی سلێمانی زانایان لە رۆژی جیهانی رۆژنامەگەریدا: ناكرێت لە پێناو لێدان لە هەندی بیری تەكفیری هێرشی ناڕەوا بكرێتە سەر ئایینی پیرۆزی ئیسلام و زانایانی ئایینی

 

بەرپرسی لقی سلێمانی: زانایانی ئایینی بەهەمان شێوەی ڕۆژنامەنوسان ئەركێكی گرنگ و پر لە مەترسیان لە سەر شانە ئەوانیش هەمان پەیامی یەكتر قبول كردن و میانەڕەوی ڕادەگەیەنن.

ڕۆژی 3_ 5_ 2015 شاندێكی لقی سلێمانی یەكێتی زانایان بەسەرۆكایەتی مامۆستانجم الدین قادر لێپرسراوی لق وئەندامێتی كارگێڕان و چەندمامۆستایەكی تری ئایینی بەشداریان كردلەمەراسیمی ساڵیادی ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەری كەلەژێرناوی [ زمانی توڕە ] سەنتەری میترۆبۆئازادی ڕۆژنامەگەری لەهۆڵی ئوتێل سلێمانی پاڵاس سازی كردبو .لەومەراسیمەداووتاری بەخیرهاتن لەلایەن ڕەحمان غەریب بەرپرسی سەنتەری میترۆ خوێندرایەوە پاشان، وتاری سەرپەرشتیاری سیمیناری [ زمانی توڕە ] ئاریان محمد ووتەیەكی خوێندەوە باسی لە ئامانجی سیمینارەكە كردو ناوەرۆكی بابەتەكەی ڕون كردەوە دواتر وتاری لقی سلێمانی یەكێتی زانایان لەلان مامۆستانجم الدین قادرلێپرسراوی لق خوێندرایەوە سەرەتا دەستخۆشی لەلیژنەی ئامادەكاركردبۆسازدانی ئەم مەراسیمە و باسی  لە ڕۆڵی ڕۆژنامەنوسان لە مێژوی گەلان داكرد ونمونەی بە پیرەمێردی نەمرو چەندین كەسایەتی تری بواری ڕۆژنامەگەری كوردی هێنایەوە لەبەشێكی تری ووتارەكەیدا باسی لە میانەڕەوی ئایینی پیرۆزی ئیسلام كردوئاماژەی بەوەكردئیسلام دورە لەبەكارهێنانی زمانی توڕە وتیرۆروتۆقاندن وبەڵكوئیسلام بریتیەلەگیانی یەكتری قبوڵ كردن وپێكەوەژیان لە ناوسەرجەم پێكهاتە ئاینیەكان دا لەبەشێكی تری ووتارەكەیدا سەرنج وتێبینیە كانی زانایانی ئایینی لەسەر بڵاوكراوەكەی سەنتەری میترۆ دەربڕی كەناكرێت لە پێناولێدان لەهەندی بیری توندڕەوی وتەكفیری هێرشی ناڕەوابكرێتە سەرئایینی پیرۆزی ئیسلام و زانایانی ئایینی چونكە ئیسلام دورە لەوجۆرە توندوتیژی وتەكفیریانە زانایانی ئایینیش بەهەمان شێوەی ڕۆژنامەنوسان ئەركێكی گرنگ و پر لەمەترسیان لە سەر شانە ئەوانیش هەمان پەیامی یەكتری قبول كردن و میانەڕەوی ڕادەگەیەنن.

لە كۆتایی وتارەكەیدا سوپاسی ئامادەكارانی مەراسیمەكەی كرد بۆ بانگهێشت كردنی زانایانی ئایینی هەتا لە نزیكەوە سەرنج و بۆچونەكانمان بخەینەڕو بە هەمومان خزمەت بەم ئازادیە ی هەرێمی كوردستان بكەین . دوای خوێندنەوەی وتاری چەندین لایەنی تر مەراسیمەكە كۆتایی پێهات.

راگەیاندنی لقی سلێمانی.

 

H Balesane