لقی ڕانیە کۆبونەوەی مانگانەی ئەنجامدا

لە بەرواری (٢٥-٤-٢٠١٥) لە بناری کۆسرەت لە گەشتێکی بەهارەدا لقی ڕانیە بە سەرپەرشتی ملا مستەفا جێگری لق‌و بە ئامادە بوونی زۆرینەی ئەندامان و کارگێڕانی لق کۆبونەوەی مانگانەی خۆی ئەنجامدا  .

سەرەتای کۆبونەوەکە بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد،  دواتر باس لەڕەوشی ئێستای کوردستان کراو تەئکید لەیەک ڕیزی زانایانی ئایینی کرایەوە ، هەروەها باسی شەڕی داعش و خۆڕاگری پێشمەرگە کرا ، هیوا خوازرا بە زوترین کات ئەم ناڕەحەتییە کۆتایی پێبێت ،  دواتر باسی ئەو مەدرەسە و پەیمانگا ئایینیانە کرا کە حکومەت بڕیاری گواستنەوەی داون  بەهیوای ئەوەی زیاتر پەرە بە حوجرەکان بدرێ تا زانایانی باش بۆداهاتوو پەیدا ببن، لە کۆتاییدا بە ڕاپۆرتی ناوچەکان کۆتایی بە كۆبوونەوەكە هات.

راگەیاندنی لقی رانیە

هـ بـ