ئه‌و هه‌فته‌ دوا مۆڵه‌ته‌ بۆ ئه‌وانه‌ی شه‌شه‌ڵانیان نه‌گرتووه‌

من له‌م بابه‌ته‌ كورته‌ ته‌نها مه‌به‌ستم پێ ی ئاگاداركردنه‌وه‌و وه‌ بیر هێنانه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌و موسڵمانانه‌ی كه‌ تاوه‌كو ئێستا شه‌ش رۆژه‌ سوننه‌ته‌كه‌ی ناو مانگی شه‌وال یان نه‌گرتووه‌ (ئاگاداریان ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ مانگی شه‌وال وا له‌ 20 تێ‌ په‌ڕبوو خۆشی ئه‌و مانگه‌ 29یه‌ كه‌واته‌ ده‌رفه‌ته‌كه‌ كه‌م ماوه‌، ته‌نها ئه‌و هه‌فته‌یه‌مان له‌به‌ر ده‌ست ماوه‌)، ئێستا فورسه‌تی عومره‌ (ئه‌گه‌ر خوا بمانژیێنی‌و یارمه‌تیمان بدات ئه‌و هه‌فته‌یه‌ دوا مۆڵه‌ته‌ له‌و ساڵه‌ی ته‌مه‌نمان كه‌ جورئه‌ت بكه‌ین‌و به‌ ڕوحێكی ئیمانی‌و نیه‌ت پاكی بۆ خواو زندو راگرتنی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم ئه‌م شه‌ش رۆژانه‌ به‌ رۆژوو بین، چونكه‌ بڕوات له‌ ده‌ستمان ده‌چێت (رۆژه‌كان بۆمان ناگه‌ڕێته‌وه‌)! كه‌واته‌ له‌ده‌ست خۆتیان مه‌ده‌. چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێت: ئه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان به‌ رۆژوو بێت‌و، شه‌ش رۆژی شه‌شه‌ڵانیش دوای ئه‌وه‌ به‌ رۆژوو بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ ته‌واوی ساڵ به‌ رۆژوو بووبێت.

مه‌لامسلم مه‌لاصالح فریزی