وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه له‌سه‌ر پرسی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌ند كتێبێك ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه "به‌ڕێزه‌وه سه‌یری ئاینی پیرۆزی ئیسلام ده‌كه‌ین، كه ئاینی لێبورده‌یی و یه‌كترقبوڵكردنه و نابێ رێگه بدرێ به‌ها جوانه‌كانی ئه‌م ئاینه به‌چه‌ند كتێبێكی هانده‌ری توندڕه‌وی له‌كه‌دار بكرێ". وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "له‌م رۆژانه‌دا میدیاكان پرسی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌ند كتێبێكی ئیسلامی توندڕه‌ویان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانه‌وه كرده هه‌واڵ و راپۆرت و بابه‌تی گفتوگۆ، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و پرسه لای میدیاكان و رای گشتی رۆشن بێت، ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه‌مان به‌پێویست زانی". له روونكردنه‌وه‌یه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه، هاتووه "لای هه‌موان ئاشكرایه كه ئێستا هه‌رێمی كوردستان له‌شه‌ڕێكی سه‌ختدایه له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستی داعش، له‌و سۆنگه‌یه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای وایه كه ئه‌و شه‌ڕه ته‌نها به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی ناكرێ و ده‌بێ له‌رووی فكری و رۆشنبیریشه‌وه شه‌ڕی ئه‌و گروپه تیرۆریستییه بكرێ". ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "له‌وچوارچێوه‌یه‌دا‌و له‌سه‌ره‌تای مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا وه‌زاره‌ت ئاگادار كرایه‌وه كه ژماره‌یه‌ك خانه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه به‌شداری پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له‌شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن و هه‌ندێ كتێبی ئیسلامی‌یان هێناوه كه هانی توندوتیژی‌و توندڕه‌وی ده‌ده‌ن". وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: "له‌به‌ر رۆشنایی رێنماییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف لیژنه‌یه‌كی بۆ به‌دواداچوونی ناونیشانی ئه‌و كتێبانه پێكهێنا‌و لیژنه‌كه بڕیاریدا 150 ناوونیشان له‌و كتێبانه به‌ر له كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه لاببرێن‌و نمایش نه‌كرێن". ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ته‌نها ئه‌و كتێبانه رێگه‌یان پێنه‌درا نمایش بكرێن كه هانی توندوتیژی و توندڕه‌ویان ده‌دا و كتێبه ئیسلامییه‌كانی دیكه هیچ سه‌رنجێكیان له‌سه‌ر نه‌بوو". وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "ئێمه به‌ڕێزه‌وه سه‌یری ئاینی پیرۆزی ئیسلام ده‌كه‌ین، كه ئاینی لێبورده‌یی و یه‌كترقبوڵكردنه و نابێ رێگه بدرێ به‌ها جوانه‌كانی ئه‌م ئاینه به‌چه‌ند كتێبێكی هانده‌ری توندڕه‌وی له‌كه‌دار بكرێ". له به‌شێكی تری روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه "ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی رۆشنبیری جه‌خت له‌سه‌ر ئازادی بیروڕا ده‌كه‌ینه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نین كه له‌كوردستان هیچ سانسۆرێك نییه و ته‌نها رێگری له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری توندوتیژی و توندڕه‌وی ده‌كرێ، ئه‌وه‌ش به‌مافی خۆمان ده‌زانین بۆ پاراستنی گه‌ل‌و وڵاته‌كه‌مان له‌فكری تیرۆریستی‌و فه‌رهه‌نگی كوشتن‌و سه‌ربڕین‌و وێرانكاری سڕینه‌وه‌ی هه‌موان، رێگه له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره كتێبانه بگرین". راشیگه‌یاندووه كه "شه‌ڕی فكری ئه‌و گروپه تیرۆیستییه به‌ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین‌و هه‌رده‌م به‌رگریكاری فكری لێبورده‌یی و یه‌كترقبوڵكردن و پێكه‌وه ژیان ده‌بین". وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ده‌شڵێت: "ده‌رباره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ناوی به‌رێز مامۆستا (مه‌لا عومه‌ر سوێری) داوای لێبوردن له به‌ڕێزیان ده‌كه‌ین كه به‌هه‌ڵه ناوی هاتووه و له‌هیچ كۆبوونه‌وه و لیژنه‌یه‌كدا به‌شداری نه‌كردووه". لە سایتی (خەندان)ەوە |