لقی پشدەر پێشوازی لەلێپرسراوی بنكەی بەرگری شارستانی قەڵادزی َ ئەكات

 

ڕاگەیاندنی لق : بەرواری 12/5/2015 بە ئامادەبونی لێپرسراوی لق ( م,ملا أحمدی خانەقا )پێشوازیمان كرد لە بەرێز (همزە عباس باپیر ) بەرپرسی بنكەی بەرگری شارستانی قەڵادزێ‌ . لەدانیشتنێكدا دوای بەخێرهاتنیان گفتوگۆ لەسەر مەترسیەكانی ئاگر كەوتنەوە كرا .بەڕێزیان داوایان كرد كە لە ڕێگەی مینبەرو مزگەوتەكان و لە لایەن وتارخوێنان و پێشەوایانی ئاینیەوە  جەماوەر  ئاگادار  بكرێتەوە لە مەترسیەكانی ئاگر كەوتنە وەو هەندێك لەو هۆكارانەیان بۆ باس بكرێت كەئەبنە هۆی ئاگر كەوتنەوە .كە بریتین لە :

1 : بەجێهێشتنی ئاگر بە نەكوژاوەیی لەلایەن سەیرانكەران و شوان گاوانەكانەوە . بۆیە هەركەسێككە ئەیەوێ‌ ئاگرێك بكاتەوە بۆ كاری پێویستی خۆی ئەركی سەر شانیەتی لە شوێنی گونجاو بیكاتەوە و پاش تەواو بونی كارەكەیشی بەباشی بیكوژێنێتەوە و ئەمجار بەجێی بهێڵێت .

2 : جگەرە فڕێدان : بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی كە جگەرەكێشن بەتایبە سائق و ئەوانەش كە لەناو سەیارەدان جگەرەكانیان فڕێنەدەنە دەرەوەی سەیارەكە بەنەكوژاوەیی ..

3 : پەرێز سوتاندن : لەگەڵ ئەوەدا كە لەڕوی شەرعیەوە ئەم پەرێز سوتاندنە پەسند نی یە ، چونكە ئەبێتە هۆی سوتاندن و لەناوبردن و كوشتنی چەندین گیانلەبەر و لەنابردنی بەشێكی خۆراكی مەڕوماڵات ، وە هیچ سودێكیشی نی یە بۆ زەویەكەو زۆر جاریش وابووە كە بۆتە هۆی ئاگر كەوتنەوەیەكی گەورەو  زیانی گەوزرەشی بەدوای خۆیدا هێناوە ..

بۆیە هیوادارین لەم چەند هەڵەو هۆكارانەی ئاگر كەوتنەوە خۆمان بپارێزین . بەهیوای كوردوستانێكی جوان و ڕازاوە و شارستانی ..

وە پێشنیارەكانیان لای ئێمە پەسند كراو بڕیاماندا كە هەروەكو ساڵانی پێشو جەماوەر ئاگادار بكەینەوە لە مەترسیەكانی ئاگر كەوتنەوە ..

 

هــ بــ