لقی سلێمانی یەكێتی زانایان بە مەبەستی پیرۆزبایی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی دەكات

ڕۆژی 13_ 5_ 2015 شاندێكی لقی سلێمانی یەكێتی زانایان بەسەرۆكایەتی مامۆستانجم الدین قادرلێپرسراوی لق وئەندامێتی كارگێڕانی لق بەمەبەستی پیرۆزبایی كردن لە بەڕێوەبەری نوێ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانیان كرد. و لەلایەن بەڕێزفەرەیدون غەریب بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافەوە بەگەرمی پیشوازی كران  . سەرەتا لەووتەیەكدامامۆستانجم الدین قادرلێپرسراوی لق بەناوی سەرجەم ئەندامانی لقی سلێمانیەوە پیرۆزبایی دەست بەكابونی لەبەڕێوبەری گشتی ئەوقاف كردو هیوای سەركەوتنی لەكاركانیدا بۆخواست  .لەبەشێكی تری ووتەكەیدا لێپرسراوی لق جەختی لە هەمەئاهەنگی نێوان ئەوقاف وزانایانی ئایینی كردەوە كە هەردولا تەواوكەری یەكترن پێویستە زیاترهەمەئاهەنگی لەنێوانیان دا هەبێت و ئاماژەی بەوەش كرد كە پێویستە كاربكرێت بۆ سەقام گیری برایەتی گشتی لەم شارەدا و هەوڵ بدری مزگەوتە كانی كوردستان پەیامی خزمەت و ئاشتەوایی ڕابگەیەنن و خۆیان لەهەرجۆرە توندوتیژیەك بەدوربگرن هیواشی خواست بەڕێوەبەری گشتی لەم ئەركەیدا یەكڕیزی مامۆستایانی ئایینی بەهەندوەربگرێت لەچوارچێوەی یاسادائەركەكانی خۆی ڕابپەرێنی . پاشان لەووتەیەكدا فەریدون غەریب بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی سوپاسی شاندی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی كرد بۆ ئەوبەسەركردنەوەیە و پاڵپشتی كردنەو هیوای خواست كەبتوانن هەمە ئاهەنگی نیوان زانایانی ئایینی و ئەوقاف لەداهاتودا بەجۆرێك كارابكرێت كەخزمەت بە ئەزمونی گشتی هەرێمی كوردستان بكات و زیاتر ئارامی وئاسایشی وڵات بەرەوپێش ببات هەموان لە وپێناوەدا بتوانین دەست باربۆیەكتری بگرین . دوای وتوێژێكی دۆستانە  شاندی زانایانی ئایینی بەڕێزەوە بەڕێخران  

 

 

هــ بــ