لقی ڕانیە سەردانی لقی (١١) ی پارتی کردو بەشداری سیمینارێک بوو

١- بەرواری ٢٨-٤-٢٠١٥ شاندێکی لق لەگەڵ لیژنەی فەتوا سەردانی لقی (١١) ی پارتی دیموکراتیان کرد بەمەبەستی (تبادلی زیارات ) و ئاگالێک بوونی لەسەر چەند پرسی جیاجیا ، شایانی باسە لەلایەن بەرپرس و ئەندامانەوە بەگەرمی پێشوازی لە شاندەکە کرا باس لە گۆڕانکاریە هەنوکەیه کان کرا، تایبەت گرینگیدان بەدین لەلایەن ملا مستەفای بارزانیەوە ، هیوا خوازرا ئەم گرینگی دانە ئگستاش باشتر بەردەوام بێت وە چۆن قوتابخانە تایبەتییەکان و پەیمانگاکان خرانە سەر پەروەردە و خوێندنی باڵا ئەمەو چەند بابەتێکی تر ، لەوەڵادا بەرپرسی لق ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پشتیوانی زانایان و کاری خێریان دواتر بە ڕێزەوە باس لە دیداری دواتر کرا .

٢- ڕۆژی شەممە ٩-٥-٢٠١٥ دوای عەسر شاندێکی لقی ڕانیە لەگەڵ چەند زانایەک بەشداری سیمینارێکیان کرد کە ڕێکخراوی هاوڵاتی ئازادو یەکسان ڕێکیان خستبوو بۆ زانایانی دەڤەرەکەو بە میوانداری ملا نادرو ملا نیاز ، کە باس لە شەهید بوون و دیموکراسی کرا ، سەرەتا (ملا عبداللە )بەرپرسی لقی ڕانییە پەیامێکی پێشکەش کرد لەسەر دیموکراتی و ئیسلام ، سەرەتا پێناسەی دیموکراتی و دوای چۆنیەتی بە ئیسلامەوە و ئیجتیهاد لەسەر دیموکراتی ، دواتر بابەتی ملا نادرو ملا نیاز پێشکەش کران بە پێشنیازو ڕون کردنەوەی زانایان سیمینارەکە دەوڵەمەند کراو گفتوگۆی زۆری لەسەر کرا.