وه‌زیرى دارایى و ئابوورى: كوردستان له‌ هه‌مووكات زیاتر پێویستى به‌ زانایانى ئاینییه‌

وه‌زیرى دارایى و ئابوورى: كوردستان له‌ هه‌موو كات زیاتر پێویستى به‌ زانایانى ئاینییه‌

 

رێباز حه‌ملان وه‌زیرى دارایى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ شاندێكى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 20/5/2015 باسى رۆڵى زانایانى ئاینى كرد له‌ رووبه‌رووبونه‌وى بیرى توندوتیژیدا.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌له‌ باڵه‌خانه‌ى وه‌زاره‌تى  دارایى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، رێباز حه‌ملان وه‌زیرى دارایى و ئابوورى رۆڵى زانایانى ئاینى به‌رز نرخاند له‌ به‌گژداچوونه‌وه‌ى بیرى توندڕه‌وى.

وه‌زیرى دارایى  و ئابوورى باسى له‌وه‌كرد له‌ ئێستادا كوردستان له‌ هه‌موو كات زیاتر پێویستى به‌ زانایانى ئاینیه‌ بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ى بیرو باوه‌ڕى توندڕه‌وى داعش و وشیار كردنه‌وه‌ى زیاترى تاكه‌كان له‌وه‌ى داعش ده‌یكات دووره‌ له‌ ئاینى پیرۆزى ئیسلام.

رێباز حه‌ملان باسى له‌ قه‌یرانى دارایى كوردستان كرد و رایگه‌ند كه‌  له‌ قه‌یرانێكى گه‌وره‌ى دارایداین،  بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو چین و توێژه‌كان خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌ نوێیه‌ بگونجێنن، هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه‌  ئه‌وله‌ویه‌تى ئێمه‌ش وه‌ك وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى بۆ پێشمه‌رگه‌ و خزمه‌تگوزاریه‌ سه‌ره‌كیه‌كانه‌ له‌ كوردستان.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ مه‌لا عه‌بدولا سه‌عید سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى له‌ كوردستان كورته‌ باسێكى له‌ رۆڵ و ماندوبونى زانایانى ئاینى كرد له‌ وشیار كرنه‌وه‌ى تاكه‌كان و خزمه‌ت كردنى خه‌ڵكى كوردستان، هه‌روه‌ها سوپاسى ئیش و كاره‌كانى وه‌زیرى دارایى كرد بۆ چاكسازى كه‌ له‌ بوارى داراییدا ئه‌نجامى داوه‌.