كۆمەلەی تالاسیما لە سەردانی لقدا: سوپاسی هەڵوێستی زانایانی ئایینی دەكەن

ڕۆژی 20 _ 5 _ 2015 شاندێكی كۆمەڵەی تالاسیمای كوردستان لقی سلێمانی كەپێك هاتبون لە بەرپرس و ئەندامانی لق سەردانی  لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئاینیان كرد.لە لایەن بەرپرس و كارگێڕانی لقەوە بە گەرمی پێشوازی كران . دوای بەخێرهێنان لە وتەیەكدا لێپرسراوی كۆمەڵەی تالاسیما سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ زانایانی ئایینی دوپات كردەوە لە بەرامبەر ئەو بە دەنگەوە چون و هەمەئاهەنگیەی هەیان بوە بۆ كۆمەڵەی تالاسیما و هیوای بەردەوامی زیاتری خواست.

 لەبەشێكی تری وتەكەیدا باسی لە ڕۆڵی گرنگی مامۆستایانی ئاینی كرد لە بەرەنگاربونەوەی توش بون بە نەخۆشی تالاسیما و كاركردن بۆ بنبڕكردنی لە هەرێمی كوردستان، بە تایبەتی كاتی ئەنجام دانی پرۆسەی هاوسەرگیریەكان گرێبەست و مارەبڕینەكان لە لایەن مامۆستایانی ئاینیەوە كار لە سەر ئەوە بكرێت پشكنینی پزیشكی تەواو بۆ هەردوولایان ئەنجام بدرێت پێش ئەنجام دانی گرێبە ستەكەیان هەتا لەوە دڵنیابن كەسیان هەڵگری ئەوجۆرە نەخۆشیە نین. پاشان لە بەشێكی تری دیدارەكەیاندا بڕوانامەی ئەندامێتی فەخریان بەخشیە لێپرسراوی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئایینی كە ئەو بڕوانامە بەو كەسایەتی و ڕێكخراوانە دەبەخشرێت كە ڕۆڵی دیارو بەرچاویان هەیە لە هاوكاری و هەماهەنگی كردنی كۆمەڵەكە و توشبوان بەنەخۆشی تالاسیما.

 دواتر مامۆستا نجم الدین قادر لێپرسراوی لق لە وتەیەكدا سوپاسی كۆمەڵەی تالاسیمای كرد بۆ ئەو بەسەركردنەوەیان و ئەو ڕێزلێنانەیان‌و بەڵێنی ئەوەی پێدان كاری زیاتر بكەن لەوپێناوەدا.

 لە بەشێكی تری وتەكەیدا باسی لەوە كرد هاوكاری كردن بۆ توشبوانی تالاسیما وەك خێركردن نیە پێیان بەڵكو ئەوە بە ئەركێكی ئیسلامی و مرۆڤ دۆستانەی دەزانن هیواشی خواست هەموان پێكەوە بتوانین هەماهەنگی تەواو لە وپێناوەدا بكەین .پاشان شاندی میوان بەڕێزەوە بەڕێكران.

 

هــ بــ