مه‌لا عه‌بدوڵڵا شێركاوه‌یی یه‌كێ له‌و كه‌سایه‌تی‌و زانا‌و پیاوه دیندارو خواناسانه‌ی شاری دیاربه‌كری باكوری كوردستان مامۆستا مه‌لا محمد عه‌لی حافزه. ئه‌و زانا به‌رێزه ناوی ته‌واوی محمد عه‌لی مهلاییمه، كه به حافز عه‌لی ناسراوه‌و به‌پێی گوته‌ی خۆی رهچهڵكیان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر بیلالی حهبهشیو خه‌ڵكی شاری سیرتهو ئێستا دانیشتووی شاری دیاربه‌كره، كه یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی له‌رووی كاری بانگه‌وازیه‌وه خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی پێشكه‌شی دیاربه‌كر كردووه. حافز عه‌لی له ته‌مه‌نی نۆ ساڵیه‌وه هه‌موو قوڕئانی پیرۆزی له‌به‌ر كردووه‌و بگره هه‌ر خۆیشی توانیویه‌تی ئه‌و كاریگه‌ریه له‌سه‌ر خێزانه‌كه‌ی دروست بكات، بۆیه تێكڕای خوشك‌و براو خێزان‌و كوڕه‌كانی ئه‌و زاته ته‌واوی قوڕئانی پیرۆزیان له‌به‌ر كردووه. ئه‌و ئێستا خانه‌نشین بووه، به‌ڵام له‌ماوه‌ی خزمه‌تی پیشه‌یی خۆیی 36 ساڵ پێش نوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئامه‌د بووه‌و له‌رێی وتار‌و په‌یامه‌كانیه‌وه خزمه‌تێكی زۆری گهیانددووهو له‌و نێوه‌شدا ناوبانگی ده‌ركردووه. حافز عه‌لی یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی جارێك به‌خزمه‌ت شێخ سه‌عیدی نورسی گه‌یشتووه، بۆیه له‌و ساوه تا ئێستا شه‌یدای خوێندنه‌وه‌ی په‌یامه‌كانی نووره‌و به‌رده‌وامیش خزمه‌تی دهكاو په‌یامه‌كانی بۆ خه‌ڵك روون ده‌كاته‌وه. ئێستا ئه‌و ده‌ڵێ: ته‌واوی ژیانم وه‌قف كردووه‌و بۆ خزمه‌تی په‌یامه‌كانی نوور، چونكه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی سه‌عاده‌تی ژیانی مرۆڤه له دونیا‌و تێشوێكی گه‌وره‌شه بۆ قیامه‌ت. بۆیه‌ش به‌رده‌وام ئاماده‌یی له نێو كۆڕ‌و مه‌دره‌سه‌كانی نوور هه‌یه‌و له زۆرێك له دانیشتن‌و كۆڕه زیكریهكانیش له‌به‌ر پێگه زانستی‌و دینداریه‌كه‌ی دوعایهكان به‌و ده‌خوێندرێنه‌وه. ئه‌و زاته هه‌ر له‌و كاته‌ی قوڕئانی له‌به‌ر كردووه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ، كه ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته 80 ساڵی هه‌ر حافزه‌و ته‌واوی قوڕئانی پیرۆزی له‌به‌ره‌و به‌رده‌وامیش زمان‌و رۆحانیه‌تی ئاوێته‌ی زیكر‌و ته‌نانه‌ت له‌نێو قسه‌كانیشی رهجاو پاڕانه‌وه‌و سیمای ئیمانی پێوه دیاره، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی پیاوێكی خاكی‌و نهرمو نیان‌و رووخۆش‌و خزمهتكارو دڵكراوهو مه‌جلیسی دیاره‌و تهوازوعو رێز‌و وته شیرنهكانیشی سه‌رنجی به‌رامبه‌ر راده‌كێشێ‌و دڵی مرۆڤ ده‌كاته‌وه. شایه‌نی وتنه یه‌كێ له كوڕه‌كانی به‌ناوی ملا محمد ئه‌مین، كه ئه‌ویش ته‌واوی قوڕئانی پیرۆزی له‌به‌ره، سه‌رقاڵی پیشه‌ی پێش نوێژیه له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئامه‌د، كه به یه‌كێ له‌و پێنج مزگه‌وتانه داده‌ندرێ كۆنترین ته‌مه‌نیان له مێژووی شوێنه‌واری ئیسلامی هه‌یه. |