بەرواری 13/5/2015 بە سەرپەرشتی لق و ئامادەبونی لێپرسراوی لق كۆبونەوەی وتار خوێنانی ناو شاری قەڵادزە ئەنجامدرا و لەسەر چەند خالێك كۆدەنگ بون بۆ وتارەكان: أ : باسێكی جوانی پڕ پەندو ئامۆژگاری (ئیسراومیعراج)ی پێغەمبەری خۆشەویستمان حەزرەتی (محمد ) صلی الله علیە وسلم بكەین . ب : موسولمانان لە مەترسیەكانی ئاگر كەوتنەوە ئاگادار بكەینەوە، ج : وڵامی ناحەزانی ئیسلام بەشێوازێكی پڕ زانست و ئەخلاقیانە بدەینەوە ـ كە لەهەندیك كەناڵەكانی خۆمانەوە بڵاو ئەكرێتەوە . بەپاساوی داعش و ئیسلامی سیاسی زۆر بەبێ ویژدانانە لە ئیسلام و شەریعەت و ئاینی لە سەدا 95% خەڵكی موسڵمانی ئەم كوردستانەمان ئەدرێت. 2: بەرواری/13/5/2015 بەرپرس وكارگێڕانی لقی پشدەر و چەندمامۆستایەكی ئاینی سەردانی قائمقامیەتی قەزای پشدەریان كرد بە مەبەستی پیرۆزبایی لە بەریز (بكر بایز) قائمقامی تازەی شارەكە، دوای پیرۆزبایی بەڵێنی پشتیوانی و هەماهەنگی دووپات كرایەوە بۆخزمەتی شارە كە ناوچەكە. 3: لە بەرواری14/5/2015 سەرپەرشتی كردنەوەی مزگەوتی(حاجی عپمانی حاجی برایم)مان كرد لەناو شاری قەڵادزێ،گەڕەكی هەنارۆك. ئاهەنگەكە بەم شێوەیە بەڕێوە چوو: ا ـ خوێندنی قوڕئانی پیرۆز لەلایەن م.كاوە شاكر ب ـ وتەی بەخێرهاتن لەلایەن م. مستەفا پێش نوێژو وتار خوینی مزگەوت. ج ـ ووتاری م. دەڵگەیی. د ـ وتاری لقی پشدەری یەكێتی زانایانمان لەلایەن بەڕێز (م.احمد ی خانقا)بەرپرسی لق . ه ـ وتاری ئەوقافی پشدەر لەلایەن بەڕێز(م.صالح ڕە شید) تێبینەری ئەوقاف . وـ بەچەندسروودوموناجاتی ئاینی و دابەشكردنی شیرینی كۆتایی پێهات . |