دەستەی مافی مرۆڤ و یەکێتی زانایان هەماهەنگی و کاری هاوبەش دەکەن

رۆژی یەکشەمە 31/5/2015 بەڕێز ضیاء پترۆس سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ و شاندێکی یاوەری سەردانی یەکێتی زانایانیان کردو، لەلایەن مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆکی زانایان بە گەرمیەوە پێشوازیان لێکرا.

 

لە کۆبوونەوەکەدا تیشکێك خرایە سەر رەوشی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، هەروەها باس لە ئەرک و رۆڵی زانایان کرا بۆ باشترکردنی مافەکانی مرۆڤ و بەرەنگاربوونەوەی ئەو پێشێلکاریانەی بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ دەکرێن، بەتایبەتی هەوڵدان بۆ بڵاوکردنەوەی وشیاری زیاتر بۆ مافەکانی مرۆڤ.

 

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا هەماهەنگی زیاتر لە نێوان دەستەی ناوبراوو یەکێتی زانایان بکرێت، بەتایبەتی لە داهاتوودا چەند چالاکیەکی هاوبەش پێکەوە ئەنجام بدەن.