لقی ڕانیە کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجامدا لەگەڵ چەند چالاکیەکدا

بەرواری ٢٥-٥-٢٠١٥ لە بارەگای لق بە ئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامانی لق و بەرپرسی ناوچەکان لقی ڕانیە کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامداو ئەم بابەتانە خرانە بەر باس, وێڕای خۆڕاگری زانایان لەم بارودۆخەدا دەست خۆشی لە مەکتەبی تەنفیزی کرا بۆ ئەو سەردانەی لای وەزیری دارایی و باس لەوە کرا کە زوو زانایان هەوڵی باش بدەن بۆ ئەوەی  شەڕی کوردو کورد ڕونەدان، هەروەها دڵگرانی بەوەفاتی (م- شیخ محی دین) و بەشداری لق لە مەڕاسیمی پرسەی ئەو مامۆستایەو صلاح دیلمانی و هاوڕێکانی وە بە گوێ گرتن لە ڕاپۆرتی ناوچەکان کۆتایی بە کۆبونەوەکە هات.

لە لایەكی ترەوە شەوی شەممە (٢٧) ی ڕەجەب لقی ڕانیە بەشداری ئاهەنگی میعراجی کرد کە لە مزگەوتی حاجی ملا سید حسن و بەڕێوە بردنی له لایه ن ڕاگەیاندنی لق و شایانی باسە ملا حسن ی کانی توو کارگێڕی لق وتەیەکی تێدا پێشکەش کرد.

هەروەها بەرواری ١٩-٥-٢٠١٤ بەرپرسی لق بەڕێز (م عبداللە ) بەشداری ئاشەوایی نێوان مالی(فقێ ڕەسول و کاک حسن ) کرد و بەسەر کەوتویی پێکی هێناوە و ئاشت بوونەوە ئەم کارەی مامۆستا بەرز تەماشا کرا، كه لە تیتۆکەی سەر بە ڕانیە ئەنجامدرا.

هەروەها بەرواری ٢٣- ٩ – ٢٠١٥زۆر لە زانایانی لق و ناوچەکانی ڕانیە و چوارقوڕنەو حاجیاواو بێتواتە  بەشداری دیداری ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامیان کرد لە بارەگای مەڵبەندی (٤) ی بزوتنەوەی ئیسلامی لە ڕانیە کە تیایدا چەند باس و خواسێکی گرنگ تاوتوێ کران و ڕۆڵی زانایان بەرز نرخێنرا له هه موو هه ل و مه رجه كاندا.

راگەیاندنی لقی رانیە.

 

هـ.بـ