زانایانی ئایینی موسڵ هەڵوێست بۆ کورد وەردەگرن

زانایانی ئایینی موسڵ هەڵوێست بۆ کورد وەردەگرن

رۆژی (3/6/2015) ڕێكخراوی توندڕەوی داعش داوا لە زانایانی ئایینی و وتارخوێنانی شاری موسڵ دەکات، کە ژمارەیان (250) کەس بووە، تا فتوایێك دەربکەن دژی کوردو، بە خەڵکی رابگەیەنن کە شەری کوردو پێشمەرگە حەڵاڵە، بەڵام سەرجەمی مامۆستایەکان کە 250 مەلای مزگەوتەكانی شاری مووسڵ بوون ئامادە نەبوون كوشتنی كورد و پێشمەرگە حەڵال بكەن، بۆیە رێکخراوی تیرۆریستی داعش بریاری داوە لەسەر كاریان لادە بات.

 

سەعید مەموزینی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ ڕاگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە (3/6/2015)، ڕێكخراوی توندڕەوی داعش 250 مەڵا و وتارخوێنی مزگەوتەكانی شاری مووسڵ بانگهێشت کردووە و كۆبونەوەیەكیان لەگەلدا ئەنجام داوە.

ئەوەشی ئاشكراكرد، داعش لە كۆبونەوەكەدا فەرمانی بەو مەلایانە کردووە كەلە وتاری ئەم هەفتەیەدا  فەتوا بدەن و كوشتنی كورد و پێشمەرگە حەڵال بكەن، بەڵام سەرجەم وتارخوێنی مزگەوتەكان ئەم فەرمانەی داعشیان ڕەت كردووەتەوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو ڕێكخراوی توندڕەوی داعش لە بەرامبەر جێبەجێ نەكردنی فەرمانەكەی لەلایەن زاناو وتاربێژەكانەوە، بڕیاری لەسەر كارلادان و مووچەبڕینیانی بۆ سەرجەمیان دەركرد.

 

ئەم هەڵوێستەی زانایانی ئایینی وەکو هەڵوێستێکی مێژووی بەرامبەر کورد تۆمار دەکرێت.

 

سەرچاوە: تۆری میدیایی رووداو + باسنیوز

مێزەربەسەرانی موسڵ لە ھەڵوێستێكی مێژووییدا

 http://www.zanayan.org/articles.php?id=1404&eid=47