روونکردنەوەی یەکێتی زانایان دەربارەی قەرزی نێودەوڵەتی

روونکردنەوەی یەکێتی زانایان دەربارەی قەرزی نێودەوڵەتی

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

دوای ئەوەی پەرلەمانی كوردستان بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژەیاسای (راكێشانی مایە)ی پەسەند کرد، كە بەمەستی وەرگرتنی قەرزی نێودەوڵەتییە، قسەو باسێکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا بەتایبەتی لەلایەنی حەڵاڵی و حەرامی ئەم کارە.

  سەرەتا رووی گلەییمان دەکەینە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، چونکە لە بابەتێکی وەها هەستیاردا پێویست بوو وەکو خولەکانی پێشتری پەرلەمان پێشتر بە هێمنی راو سەرنجی لایەنە پێوەندیدارەکانیان وەرگرتبا، کە ئەم بابەتە راسەوخۆ پەیوەندی بە زانایانی ئایینیەوە هەیە، بۆ ئەوەی کۆرایەك دروست بکراباو بە هێمنی و درووستی خرابایە گفتوگۆوە.

 

 بە هەر حاڵ بابەتێك پەیوەست بێت بە ژین و دینی خەڵکی کوردستانەوە پێویستە بە روونی قسەی لێوە بکرێت، ئێمە لێرەوە قسە لە سوودو زیانە ئابووریەکانی ناکەین، کە لە پسپۆڕی ئێمەدا نییە، بەڵام بۆ لایەنی شەرعی باسەکە، دوای راوێژکردن بە لێژنەی باڵای فەتواو کۆمەڵێك زانای ئایینی و پسپۆرانی شارەزا لەم بوارە، پێمان وایە وەرگرتنی قەرز بە زیادەوە دەچێتە بابی ریباو سوو خواردن، ئەمەش بە دەقی ئایەتی قورئانی پیرۆز یەکێکە لە گوناهە گەورەکان، کەواتە ئەوانەی گفتوگۆ لەم بارەوە دەکەن، پێویستە بەوپەری بەرپرسیارێتیەوە قسە لەم باسانە بکەن، بۆیە بە هەموو لایەکی رادەگەیەنین کە قەرزی بە زیادەوە حەرامە، بەلام هەموو حەرام و قەدەغەکراوێك حاڵەتی تایبەتیان هەیە، کە زانایان بە پشتبەستن بەو ئایەت و فەرموودانەی دۆزی تایبەتی و زەرووریان جیاکردۆتەوە، کۆمەڵێك قاعیدەیان داناوە رێگە دەدات بە قەدەر پێویستی و بۆ حاڵەتی ناچاری لە قەدەغەکراوەکان جیادەکرێنەوە. وەك ئەو قاعیدانەی دەڵێن:(الضرورات تجيز المحظورات)، (المشقة تجلب التيسير)، (إذا ضاق الأمر اتسع)، ( الضرورات تقدر بقدرها) کە وەرگیراون لە ئایەتەکانی: (وَمَا لَكُمْ أَلَّا تَأْكُلُوا مِمَّا ذُكِرَ اسْمُ اللَّهِ عَلَيْهِ وَقَدْ فَصَّلَ لَكُمْ مَا حَرَّمَ عَلَيْكُمْ إِلَّا مَا اضْطُرِرْتُمْ إِلَيْهِ وَإِنَّ كَثِيرًا لَيُضِلُّونَ بِأَهْوَائِهِمْ بِغَيْرِ عِلْمٍ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِالْمُعْتَدِينَ)، (إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةَ وَالدَّمَ وَلَحْمَ الْخِنْزِيرِ وَمَا أُهِلَّ بِهِ لِغَيْرِ اللَّهِ فَمَنِ اضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍ وَلَا عَادٍ فَلَا إِثْمَ عَلَيْهِ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ).

 

  بۆیە لەژێر رۆشنایی ئەم بنەمایانەی زانایان بە هەڵێنجان لە قورئان و فەرموودە دایانناون: ((ئهگهر  ههرێمی كوردستان ههموو دهرگا درووستهكانی به روو داخران و، ژیان و گوزهرانی خهلكیش كهوته ناخۆشی و پشێویهوه، درووسته به ئهندازهی پێویستی ئهم قهرزه بكات و بژێوی ژیانی خهلكی پێ دابین بكات، به شێوازێك كه ئهم قهرزه بهكار بهێنرێت بۆ گهشهدانی ژێر خانی ئابووری و به شێوازێكی شهفاف و چاودێری كراو سهرف بكرێت، ئهمهش باسێكی روونه له لای زانایان و دهولهتانی ئیسلامیش به پشت بهستن بهم قاعیدهوه له كاتی پێویست پهنا بۆ قهرزی نیودهولهتی دهبهن)) .

 

  بەو ئومێدەی ئەم دۆخە زوو تێبپەڕێت و پێویست بەم هەنگاوە قورسە نەکات. 

 

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

4/6/2015