مامۆستا مەلا مستەفای کۆیە کۆچی دوایی کرد

رۆژی دووشەمە (8/6/2015) مامۆستا مەلا مستەفا بەرپرسی لێژنەی فەتوای لقی کۆیەی یەکێتی زانایان و، پێشنوێژی مزگەوتی خادیم سوجادە لە کۆیە کۆچی دوایی کرد.

 

مامۆستا ساڵی (1924) لە گوندی مەرگە چاوی بە ژیان ھەڵێناوەو، ساڵی (1963) ھاتۆتە شاری کۆیەو، بووەتە ئیمامی مزگەوتی ناوبراو، ھەروەھا لە ساڵی (1993) بەرپرسی لێژنەی فەتوای کۆیە بووە.

 

 

دوای تەمەنێکی درێژو پڕ خزمەت مامۆستا کۆچی دوایی کرد، بەم بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و مامۆستایانی شاری کۆیە دەکەین، بەتایبەتی پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستا دەکەین، لە خوای گەورە داواکارین سەبووریان بدات، مامۆستاش بخاتە ژێر رەحمەتی خۆی.