ئەوقاف و لقی سلێمانی زانایان بۆ خزمەتی شارەكە هەماهەنگی زیاتر دەكەن

ڕۆژی 9/6/2015 بەڕێز فەرەیدون غەریب بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی بە یاوەری شاندێكی یاوەری سەردانی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی كردو لەلایەن بەرپرس وكارگێڕانی لقەوە بەگەرمی پێشوازیان لیكرا دوای بەخێرهاتن  بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی ئامانجی هاتنەكەیانی ڕون كردەوە، كە بریتی بوو لە هەماهەنگی كردن لەگەل یەكێتی زانایان بۆكاروباری مزگەوتەكان و مامۆستایانی ئاینی  و چۆنیەتی بەڕێوەچونی ئەرك و فەرمانەكانیان لە مزگەوتەكاندا لەو پێناوەشدا بەپێویستی زانی كە ئەوقاف و یەكێتی زانایان هەماهەنگی زیاتر لەو پێناوەدا بكەن‌و بە هەموان خزمەتی ئازادی هەرێمی كوردستان بكەن.

 لە بەشێكی تری وتەكەیدا بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی سوپاسی یەكێتی زانایانی كرد بۆئەو هەماهەنگی و كار ئاسانیانەی لە ڕابردودا كردویانە.

دواتر مامۆستا نجم الدین قادر لێپرسراوی لق لە وتەیەكدا بەناوی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانەوە دوبارە بەخێرهاتنی كردو ئەو سەردانەی بەڕێزیانی بەرز نرخاندو، پشتیوانی یەكێتی زانایانیشی بۆ دوپات كردنەوە لەپێناو سەرخستنی كارەكانیداو خزمەت كردن بە مزگەوتەكان ومامۆستایانی ئایینی‌و ئەمەیشی بەئەركێكی ئایینی و نیشتیمانی زانی .

دواتر بەچەند سەرنج و پێشنیارێك دانیشتنەكە كۆتایی هات و شاندی میوان بەڕێزەوە بەڕێخران.

راگەیاندنی لقی سلێمانی.

 

 

هـ.بـ