لقی شارەزور بەشداری کردنەوەی دوو مزگەوت دەکات

ڕۆژی شەممە 6/6/2015 شاندێکی لقی شاره‌زووری زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتی (امام مسلم)ی كرد لە شارۆچکەی خورماڵ.


ئاهه‌نگه‌كه‌ کاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆ ده‌ستی پێكرد، کە ناوچەی هەورامانی یەكێتی زانایان سازییان کردبوو لەگەڵ كۆمەڵێك خێرخوازدا.


لە ئاهەنگەكەدا چەند وتار و سرودێک پێشکەش بە ئامادەبوان کران.


لەوانە بەڕێز م.شێخ غازی بەرپرسی لق بەناوی مەکتەبی تەنفیزی و لقی شارەزورەوە دەستخۆشی‌و پیرۆزبایی مزگەوتەکەی لە خێرخوازان و خەڵکەكەی کردو، باسی لە ڕۆڵی مزگەوت کرد لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام و کۆمەڵگەی کوردەواریدا.


هەروەها لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 13/6/2015 کاتژمێر 4ی پاش نیوەڕۆ شاندێکی لق و ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی ئایینی  سنوری لق بەشداری ئاهەنگی سەر لە نوێ دروست کردنەوەی مزگەوتی گەورەی (سیدصادق) بوون.


بەڕێز م.شێخ غازی بە ناوی لقەوە دەست خۆشی لەو خێرخوازانە کردو باسی گرنگی ڕۆڵی زانایانی کرد لە مێژووی کوردەواریدا.


هەروەها پیرۆزبایی نزیکبوونەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی کرد و هیوای خواست بەخێر و خۆشی تێبپەڕێت بەسەر گەلەکەماندا و کۆتایی بە نەهامەتییەکان بهێنێت.


هەروەك داوای لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانیش کرد کە هەوڵی یەک خستن و پابەندنەبوون بە کاتەکانی بانگەوە بکرێت بە تایبەتی بانگی ئێوارە و بەیانیان.


راگەیاندنی لقی شارەزور.


 


هـ.بـ