كۆنفرانسێك لە شاری سلێمانی: زانایانی ئایینی پێشەواو وئاراستەكاری كۆمەڵگەن

ڕۆژی 16/6/2015 بە هەمەئاهەنگی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی ڕێكخراوی ژیار لە ژێر دروشمی [زانایانی ئایینی پێشەواو وئاراستەكاری كۆمەڵگەن] لە هۆڵی مەڵبەندی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی ساداتی پیر خدری كۆنفرانسێك بۆ وتارخوێنانی شاری سلێمانی ساز كرا.

سەرەتای مەراسیمەكە بە چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستی پێكردو پاشان ووتاری لیژنەی ئامادەكارلەلایەن دكتۆر[كامیل ] ئەندامی لیژنەی باڵای ڕێكخراوی ژیار خوێندرایەوەو لە وتارەكەدا بەخیرهاتنی سەرجەم ئامادەبوانی كردو سوپاسی هەردو لایەنی لقی سلێمانی زانایانی ئایینی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی كرد بۆ هەمەئاهەنگی كردن لە سازدانی ئەم كۆنفرانسەدا.

پاشان بە وردی تیشكی خستە سەر ئامانجی كۆنفرانسەكەو سازدانی لەم كات و ساتەی ئێستادا.

دواتر وتاری هاوبەشی بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەوقاف و لقی سلێمانی یەكێتی زانایان لەلایەن بەڕێز [فەرەیدون غەریب] بەڕێوبەری گشتی ئەوقافەوە خوێنرایەوە.لە وتارەكەیدا بەخێرهاتنی سەرجەم بەشداربوانی كردو سوپاسی ڕێكخراوی ژیاری كرد بۆ سازدانی ئەم كۆنفرانسە لە بەشێكی تری وتارەكەیداپیرۆزبایی هاتنی مانگی رەمەزانی لە بەشداربوان كردو ڕۆڵی زانایانی ئایینی بەگرنگ لە مزگە

كۆنفرانسێك لە شاری سلێمانی: زانایانی ئایینی پێشەواو وئاراستەكاری كۆمەڵگەن

ڕۆژی 16/6/2015 بە هەمەئاهەنگی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی ڕێكخراوی ژیار لە ژێر دروشمی [زانایانی ئایینی پێشەواو وئاراستەكاری كۆمەڵگەن] لە هۆڵی مەڵبەندی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی ساداتی پیر خدری كۆنفرانسێك بۆ وتارخوێنانی شاری سلێمانی ساز كرا.

سەرەتای مەراسیمەكە بە چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستی پێكردو پاشان ووتاری لیژنەی ئامادەكارلەلایەن دكتۆر[كامیل ] ئەندامی لیژنەی باڵای ڕێكخراوی ژیار خوێندرایەوەو لە وتارەكەدا بەخیرهاتنی سەرجەم ئامادەبوانی كردو سوپاسی هەردو لایەنی لقی سلێمانی زانایانی ئایینی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی كرد بۆ هەمەئاهەنگی كردن لە سازدانی ئەم كۆنفرانسەدا.

پاشان بە وردی تیشكی خستە سەر ئامانجی كۆنفرانسەكەو سازدانی لەم كات و ساتەی ئێستادا.

دواتر وتاری هاوبەشی بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەوقاف و لقی سلێمانی یەكێتی زانایان لەلایەن بەڕێز [فەرەیدون غەریب] بەڕێوبەری گشتی ئەوقافەوە خوێنرایەوە.لە وتارەكەیدا بەخێرهاتنی سەرجەم بەشداربوانی كردو سوپاسی ڕێكخراوی ژیاری كرد بۆ سازدانی ئەم كۆنفرانسە لە بەشێكی تری وتارەكەیداپیرۆزبایی هاتنی مانگی رەمەزانی لە بەشداربوان كردو ڕۆڵی زانایانی ئایینی بەگرنگ لە مزگەوتەكان بەرزنرخاندو هەندێك لەو ڕێنماییانەی تایبەتن بە مزگەوتەكان و مامۆستایانی ئایینی لە مانگی ڕەمەزاندا لە ئاراستەكردنی نوێژخوێنانی مزگەوتەكان بۆ ئامادەبوانی ڕونكردەوە، لە كۆتایی وتارەكەیداگرنگی سازدانی ئەم جۆرەكۆنفرانسانەی لەم كات وساتەهەستیارەدا بۆ مامۆستایانی ئایینی بەپێویست زانی‌و بەشداری كردنی زانایانی ئایینی بە گرنگ دایە قەلەم .

دواتر دانیشتنی یەكەم دەستی پێكرد بۆ هەر یەك لە بەڕێزان [ دكتۆرصباح بەرزنجی و دكتۆرعبدالدائم هەورامانی .و بەسەرۆكایەتی دكتۆر عوسمان ئالانی ] بەرٍێوەچو دوای توێژینەوەی بابەتەكان بەشداربوان پرسیارو سەرنجەكانیان خستەڕوو.

 لەبەشی دووهەمی كۆنفرانسەكەداپاش نێوەڕۆ بۆهەریەك لەبەڕێزان [دكتۆر عبدالفتاح هەورامی و دكتۆر .خالیدمحمدصاڵح .بەسەرۆكایەتی .مامۆستانجم الدین قادر لێپرسراوی لقی سلێمانی یەكێتی زانایان ] بەڕێوەچو دوا بەدوای توێژینەوەكان بەشداربوان پرسیارو ڕاو سەرنجەكانیان ئاراستەی توێژەرەكان كردو وەڵامی پێویستیان درایەوە دواترلە كۆتاییدا بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە سەرجەم بەشداربوان‌و كۆنفرانسەكە بە سەركەوتویی كۆتایی هات.

هـ.بـ

وتەكان بەرزنرخاندو هەندێك لەو ڕێنماییانەی تایبەتن بە مزگەوتەكان و مامۆستایانی ئایینی لە مانگی ڕەمەزاندا لە ئاراستەكردنی نوێژخوێنانی مزگەوتەكان بۆ ئامادەبوانی ڕونكردەوە، لە كۆتایی وتارەكەیداگرنگی سازدانی ئەم جۆرەكۆنفرانسانەی لەم كات وساتەهەستیارەدا بۆ مامۆستایانی ئایینی بەپێویست زانی‌و بەشداری كردنی زانایانی ئایینی بە گرنگ دایە قەلەم .