لقی گه‌رمیان به‌شداری ئاشتیوایی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ ده‌كات

دانامه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین_ گه‌رمیان:

سه‌رله‌ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 1/10/2010 به‌ڕێز م.مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ولێپرسراوی لقی گه‌رمیان و مامۆستا ئیدریس ژاڵه‌یی كارگێڕی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ، به‌شداریین كرد له‌ ئاشتیوایی نێوان هه‌ردوو عه‌شیره‌تی ده‌لۆ و زه‌نگه‌نه‌ ، له‌مزگه‌وتی شه‌هید ئیبراهیم له‌ شارۆچكه‌ی ڕزگاری ، له‌ وتارێكدا لێپرسراوی لق باسی خێرو پاداشتی لێبوردنی كرد له‌ئیسلامدا .
شایانی ئاماژه‌ پێدانه‌ زانایانی ئاینی ڕۆڵێَكی به‌رچاویان هه‌یه‌ له‌ سوڵحه‌ عه‌شایرییه‌كان سنوره‌كه‌دا.