یه‌كه‌م جار له رووی ماددیه‌وه: له‌كاتی كڕینی كهلو پهلو پێداویستی جههازی بوك ئیتر هه‌ركه‌سه‌و لهڕاستهوخۆیانهوه دهیانڕوتێننهوهو شتێك نامینێ به‌ناوی زه‌میر! هه‌ر لهشیرناتیو جل‌و بهرگو زێڕو به‌كرێ هێنانی جلی بوكێنیو ئارایشگاو...هتد. هه‌ر هه‌موویان به نێچیرێكی قه‌ڵه‌و سه‌یری كاكی زاوا‌و بوكهخانێ دهكهنو به‌شێوازێك مامه‌ڵه دهكهنو (له رووی ماددیه‌وه ئهیانڕوتێننهوه) وه‌ك بڵێی: كاكی زاوا خه‌زێنه‌ی دۆزیبێته‌وه‌و نه‌یه‌وێت مالیه به‌ده‌وڵه‌ت بدات هه‌ركه‌سه‌و لهشوێنو جێگای خۆی بیه‌وێت حه‌قی لێ بسهنێتو ئه‌م تۆڵه‌ی لێ بكاته‌وه، كه ئه‌مه به‌هه‌موو مانایه‌ك پێچه‌وانه‌ی رێنومایی ئیسلامه‌تیه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: ((یارمه‌تی یه‌كتری بده‌ن له‌سه‌ر كاری خهیریو چاكه‌و پارێزكاری)، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم فه‌رمانی داوه (كه كارئاسان بین زه‌حمه‌تی نه‌بین)، (گه‌وره‌یی بۆ خوا) كه‌چی به‌هه‌موولا زاوای به‌بن قه‌رز دێخن، ئینجا جاری واشه بێ زهمیریهكه له‌ماڵی بوكهخانهو له خودی بوكه‌كه خۆیهتیو به‌هۆكاری كاریگه‌ری قسه‌ی ده‌وروبه‌ر ئیدی گوێ به ئامانجی داهاتووی نادات كه ژیانی له‌گه‌ڵ ئهوپیاوهیهو چۆن رازی ده‌بێت به‌وه‌ی كه (شه‌ریكی حه‌یاتی) له‌ناو خهمو مه‌راقی قه‌رزداری شه‌وو رۆژ بگوزه‌رێنێ؟
دووه‌م جار له روی مهعنهویو قسه‌و قسه‌ڵۆكی ده‌وروبه‌ر: ئه‌وه‌ش زۆر جار له‌ناو خزم‌و كهسو كاری بوكه یا زاوا یا هه‌ردوولا ئه‌مه رو ئهداتو نه‌فسیه‌ن ئه‌و دوو توێژه جیایه‌و له‌سه‌ره‌تای ژیانێكی نوێ‌و تازهداو له قۆناغ‌و پرۆسه‌یه‌كی ناسكدا به‌بێ گوێدانه عاقیبهتو به‌جێهێشتنی كاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ردڵی لایه‌نێكیان ئیدی ئه‌م خه‌ڵكه هه‌ر قسه‌ی تێدهوهشێنێ به بێ بیركردنه‌وه له‌وه‌ی كه قسه له‌سه‌ری ده‌كه‌وێ هه‌م له‌دونیاو هه‌م له‌لایه‌نی دوارۆژی، زۆر جار وابووه به‌شێوازێكی خه‌راب باسی زاوا كراوه كه‌چی له‌گه‌ڵ بوكێ كه وه‌ك ده‌ڵێن: (رغما عن أنفه) ئه‌م پڕۆسه‌یان ئه‌نجامداوه‌و گوێیان نه‌داوه‌ته قسه‌ی خه‌ڵكی هاوسهرگیریهكی سه‌ركه‌وتوو له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئیمان‌و باوهڕبهخۆبونو خۆشه‌ویستی دامه‌زراوه‌و ئه‌م جۆره كه‌سه‌ی كه قسه‌ی خێری نه‌ده‌زانی ئیتر بووه به دوژمنی گه‌وره‌یان، وه‌جاری واشبوه شوێنه‌واری سلبی هه‌بوه‌و تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش گه‌یشتۆته لێك جیابونه‌وه‌یان، ئیتر له‌مه‌ودوا ئه‌و جۆره كه‌سه‌ی (كه قسه‌ی خێر نازانێت‌و یا به‌ده‌می دانایات) ده‌بێ له ناخیهوهو له‌گه‌ڵ زه‌میری خۆی (كاتێ كه زه‌میری خه‌به‌ری بۆوه) ده‌بێ چۆن بێ‌و ئه‌ی چۆن رووبه‌ڕوی (خوا)ی گه‌وره‌ی ده‌بێته‌وه كه نه‌فره‌ت بۆ تێكبهران له‌چه‌ندین فه‌رموده‌و فه‌رموده‌ی قودسی دا هاتووه؟!
ئینجا له كۆتاییدا: ده‌ڵێم به‌هه‌موولا: پێویسته خوا حافیزی له بێزهمیری بكه‌ین، پێویسته هه‌موولا زه‌میرو ویژدانی خۆمان ئاسودهكهین، خوا حافیزی له گرانی كردنی نرخهكانو یاری پێكردنی به‌هه‌وه‌سی خۆمان‌و قۆڵبڕینی خه‌ڵكی بێنین، با گه‌نجان پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری پێك بێنن، له خهرجیو روی ماددیه‌كه‌ی نه‌ترسێن، بابزانن كۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ وان به‌شدارن (به كار ئاسانی بۆ كردنیان) له‌م كاره شهرعیو خه‌یریه، دڵسۆز‌و میهره‌بانن بۆیان، هه‌ركه‌سه‌و له راسته‌خۆی ئه‌گه‌ر نه‌توانین یارمه‌تیشیان بده‌ین با لایه‌نی كه‌م قۆڵیان نهبڕدرێو پاره‌ی زیادیان لێ نهسێنرێو بێ زه‌میریان ده‌رحه‌ق نه‌كرێت، هه‌روه‌ها قسه‌ی خێریش نه‌بێت له ده‌ممان ده‌رنه‌چێت، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی گه‌نجه‌كانمان (له هه‌ردوو ره‌گه‌ز) ئه‌م پڕۆسه‌یه پێك بێنن‌و له‌به‌ری رانهكهنو لێی چاوترسایی نهبنو، تیاشیدا (بێ گیر‌و گرفت‌و) سه‌ركه‌وتوبن. |