خوێنه‌رانی به‌رِێز دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كی زۆری خوێنه‌رانی به‌رِێز داواى وه‌ڵامی پرسیاره شه‌رعیه‌كانیان ده‌كرد، به پێویستمان زانی ئه‌م به‌شانه ئه‌كتیڤ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى به خێرایی وه‌ڵامی خوێنه‌رانی ئازیز بده‌ینه‌وه له هه‌ر شوێنێك بن. یه‌كه‌م: كاراكردنی به‌شی (پرسیارء وه‌ڵامی ئایینی) بۆیه خوێنه‌رانی ئازیز ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌ر پرسیارێكتان ده‌رباره‌ى هه‌ر شتێك هه‌بوو له رێگه‌ى ئیمێلی تایبه‌ت به پرسیارء وه‌ڵام پرسیاره‌كانتان بنێرنء، وه‌ڵامه‌كه‌شی وه‌رده‌گرن، بۆ وه‌ڵامه‌كانیش پرسیار به چه‌ند مامۆستایه‌كی شاره‌زا ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر پێویستی كرد ئاراسته‌ى لێژنه‌ى فه‌تواى ده‌كه‌ین. زۆر داواى لێبووردن له خوێنه‌رانی ئازیزیشمان ده‌كه‌ین، كه ئه‌م به‌شه‌مان تا ئێستا كاركردنی تێدا وه‌ستا بوو.، بۆیه هه‌ر پرسیارێكتان هه‌بوو، یه‌كسه‌ر یه‌كسه‌ر كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه بكه‌ن و، ره‌وانی بكه‌ن :
دووه‌م: كردنه‌وه‌ى به‌شی (وتاری هه‌ینی) له‌م به‌شه‌دا وتاری هه‌ینی بڵاوناكه‌ینه‌وه، به‌ڵكو پێش هاتنی هه‌ر هه‌فته‌یه‌كء، به‌تایبه‌تی له رۆژانی چوارشه‌مه، هه‌وڵده‌ده‌ین بابه‌تێكی پێویست بڵاوبكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى بۆ وتاری هه‌ینی سوودی لێ وه‌بگیرێت، ئه‌م به‌شه زیاتر بۆ وتاربێژه به‌رِێزه‌كانمانه، هه‌ر لێره‌شه‌وه داوا له ته‌واوى وتاربێژانء زانایانی ئایینی ده‌كه‌ین، هه‌ر بابه‌تێك به‌لایانه‌وه پێویست بوو تا بكرێته وتاری هه‌ینی، ده‌توانن بۆ ئه‌م لینكه‌ى خواره‌وه‌ى بنێرن، تا وه‌ك وتاری پێشنیازكراو بڵاوی بكه‌ینه‌وه. تێبینی: ئه‌م وتاره ته‌نها پێشكه‌شكردنی بیرۆكه‌یه، مامۆستایان ئازادن له‌وه‌ى چۆن راڤه‌ى ده‌كه‌ن، یان له بری ئه‌وه وتارێكی تر هه‌ڵبژێرن. لینكی تایبه‌ت به ناردنی وتاری هه‌ینی: (wtar@zanayan.org). |