به‌پێی هه‌واڵێكی ده‌زگای فڕانس پرێسی دهنگو باسی: حكومه‌تی لیبیا به تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌سڕانیه‌ت، قه‌شه‌یه‌ك كه خه‌ڵكی كۆریای باشووره له‌گه‌ڵ یارمه‌تیده‌رێكی ده‌ستگیرده‌كات.
له درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه: قه‌شه كۆریهكهو هاوڕێكه‌ی بۆیه ده‌ستگیركراون، چونكه كتێبی تایبه‌ت به نهسڕانیهتیان بڵاوكردۆته‌وه، جگه له جموجۆڵو هاندان بۆ به نه‌سڕانی كردنی خه‌ڵكی، كه ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ی یاسای وڵاتی لیبیایه.
هه‌ر له هه‌واڵه‌كه‌یشدا هاتووه: وته‌بێژێك به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشوور به ده‌زگای فڕانس پڕێنسی راگه‌یاندووه: كه قهشهكهو یارمهتیدهرهكهی دراونه‌ته‌وه باڵوێزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان. |