هەولێر... وتاری هەینی بە زمانی تروکمانی

لەسەر داوای هاوڵاتیانی تروکمانی شاری هەولێر. ئێستا لە یەکێك لە مزگەوتەکانی شاری هەولێر وتاری هەینی بە زمانی تروکمانی دەخوێندرێتەوە،

رۆژی هەینی رابردوو دووەم وتاری هەینی بوو کە لە هەولێر لە مزگەوتی کورە چییانى گەرەکی تەعجیل بەزمانی تورکمانی پێشکەشکرا کە ئەو مزگەوتە تورکمانەکانی تێدا کۆ دەبێتەوە. 

ئەم هەنگاوەی بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی هەولێر زیاتر قوڵکردنەوەی گیانی برایەتی و پێکەوەژیانە لە هەرێمی کوردستان، هەرچەندە پێشتر هیچ رێگرییەک لەم بارەوە نەکراوە. بەو ئومێدەی برایەتی و پێکەوەژاین هەمیشە زایتر بچەسپێت.