رۆژی چوارشه‌ممه 8/7/2015 له باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی دكتۆر عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پێشوازی له رێزدار دكتۆر عبدوله‌تیف هه‌میم سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سونیی عیراقی‌و شاندێكی هاورێی كرد.
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی زانایان به‌خێرهاتنی كردن‌و پیرۆزبایی وه‌رگرتنی ئه‌ركه نوێكه‌ی له سه‌رۆكی دیوان كرد‌و رایگه‌یاند له‌م قۆناغه‌ی ئێستاماندا كاری سه‌رۆك دیوان فراوانه‌و قورسه‌و پێویستی به سه‌برو ئارام‌و لێزانین هه‌یه‌و وه‌قفی سوونه‌ش هه‌موو كات سه‌رچاوه‌یه‌ك بووه بۆ خزمه‌تی وڵات‌و موسڵمانان.
هه‌روه‌ك له به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی تیرۆریستان ده‌یكه‌ن بۆ ناشیرین كرددنی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌و له‌و پێناوه‌شدا حكومه‌تی كوردستان قوربانی زۆری داوه به مه‌به‌ستی دژایه‌تی بیری توندڕهویو به كافركردن" بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌ك په‌یوه‌ندیمان ههبێتو هاوكار بین بۆ دژایه‌تی ئه‌و بیره نامۆیه‌و كاره خهراپهكانیان كه په‌یوه‌ندی به ئیسلامه‌وه نیه.
له كۆتاییدا سه‌رۆكی زانایان ئاماژه‌ی دا به قوربانیدان‌و ماندووبوونه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ جهنگانو دژایه‌تی ئه‌و كۆمه‌ڵه نامۆیانهو، رۆلی گرنگی زانایانی ئایینیش بە تایبەتی لە كوردستان لە میانەی وتەكاندا بەرز نرخێنرا بۆ راستكردنەوەی هەڵه حاڵیبونەكانو ره‌د كردنه‌وه فه‌توا بێ سهروبهرهكان" چونكه ئه‌م جۆره رێكخراوانه ته‌نها به پرۆسه‌ی ئه‌منی كۆتاییان پێ نایێت بۆیه پێویستمان به زانایانی ئایینیه تا به بیر‌و هزر شه‌ڕ له گه‌ڵ تیرۆریستان بكه‌ن. هه‌موو جۆره هاوكاریه‌كی یه‌كێتی زانایانیشی بۆ دیوانی وه‌قفی سوننی دووپات كرده‌وه.
لای خۆشیه‌وه دكتۆر عه‌بدوله‌تیف هه‌میم سوپاس یه‌كیتی زانایانی كرد بۆ ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌و" راشیگه‌یاند هێرشی ناڕه‌وای تیرۆریستان ته‌نها یه‌ك چینی كۆمه‌ڵگا ناگرێته‌وه به‌ڵكو بۆ هه‌موو لایه‌كه‌و له هه‌موو كۆمهڵگاو نه‌ته‌وه‌كان بوونی هه‌یه" هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا بۆ گێرانی رۆڵی كاریگه‌ری خۆی دیوانی وه‌قفی سوننی هه‌ڵساوه به كردنه‌وه‌ی ده‌وره‌و كۆڕ‌و سیمینار له هه‌رێمی كوردستان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری ناوهندگیرو راست‌و رهوانو پێویستمان به په‌ره‌پێدانی هزری میانهرهوو كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتووی پێكه‌وه سازاو هه‌یه.
له كۆتاییدا سه‌رۆكی دیوان: سوپاسگوزاری خۆی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربری بۆ ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌ی له ئاواره‌كانیان كردوه‌و ته‌ئكیدیشی له سه‌ر گرنگی هاوكاری نیوان وه‌قفی سووننیو یه‌كیتی زانایان كرده‌وه.
ئه‌مه‌و له دیداره‌كه‌دا مامۆستا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و سه‌ركردایه‌تی ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بوون.
هـ.بــ
|