له‌وانه‌یه ئه‌م بابه‌ته ناونیشانی سه‌رنجڕاكێش بێت بۆ هه‌ركه‌سێك به‌رچاوی ده‌كه‌وێت، به‌ڵام من ده‌مێك بوو پێشنیاری سایتیشم ده‌كرد بۆ زانایان به‌ڵام به داخه‌وه لای هه‌ندێك مامۆستا هه‌ر پێشنیاره‌كه‌م جێی سه‌رنج نه‌بوو.
له ڕاستیدا من ئه‌م پێشنیاره ئه‌خه‌مه پێش چاوی به‌رپرسان بۆ ئه‌وه‌ی بیر له دانانی كه‌ناڵێكی ئاسمانی له‌م جۆره بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێی زانایانی ئاینی كوردستانه‌وه بتوانرێ سه‌رپه‌رشتی كێشه و پرسیار و پێداویستی خه‌ڵكی موسوڵمان بكه‌ن، ئه‌و كات زانایان زیاتر میسداقیه‌ت له ناخی خه‌ڵكدا دروست ده‌كه‌ن، ده‌بنه پێشه‌نگی خه‌ڵكی.
بێ گومان هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو كه‌ناڵه ئاسمانییه ئیسلامییانه كه زۆرینه‌ی كه‌ناڵی ئه‌هلین، چاوڕوونی به ئێمه‌ش ئه‌دا كه له وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌كو عێراق بتوانین بودجه بۆ كارێكی له‌م جۆره دابین بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ببینه پێشه‌نگی خه‌ڵكی عێراق، پێشه‌وایی زۆرینه‌ی
خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین.
ئه‌وه‌ش ئه‌بێت له یاد نه‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره خۆمان پێی هه‌ڵنه‌سین، ئه‌وا كه‌سانی تر پێشمان ده‌كه‌ون، ئه‌وكات پێشه‌وایی ئێمه قۆناغێك له دواوه ده‌بێت.
بۆیه ئومێد ده‌كه‌م كه‌ڵكه‌ڵه‌ی دانانی ئه‌م كه‌ناڵه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌م ئه‌نجامه بگه‌ین. |