شاندێكی لقی سۆران بەشداری پرسەی شەهیدانی زارگەڵی دەكات

شاندێكی هاوبەشی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان‌و بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران كە پێكهاتبوو لە بەرێزان ماۆستا مەلا خالد مەلەكی بەرپرسی لق‌و مەلاوەیسی مەلاسەعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران ‌و ژمارەیەك لە كارگێرو ئەندامان‌و هەروەها بەرپرسانی ناوچەو رێكخراوی خانەقای یەكێتی زانایان، بە مەبەستی دەربڕینی هاوخەمی ‌و پەرۆشی بۆ رووداوەكە، بەشداریان كرد لە پرسەی شەهیدانی گوندی زارگەلی لە مزگەوتی رەژیكەریان.


ئەمەو لە ئامادەبوونی پرسەكەدا شاندەكە هاوخەمی‌و نیگەرانی خۆیان دەربڕی لە بەرامبەر بۆردومانكردن‌و شەهیدكردنی هاوڵاتیان‌و برینداركردنی خەڵكی سێڤیلی ناوچەكە لە لایەن دەوڵەتی توركیاوەو بەتووندی ئیدانەی كارەساتەكەیانكردو داوایان كرد هەرچی زوە كێشەكان لەڕێگەی گفتوگۆو دانیشتنەوە چارەسەر بكرێت وهیوای چاكبونەوەشیان بۆبریندارەكان خواست.


شایەنی باسە لەئەنجامی بۆردوومانكردنی گوندی زارگەڵی سەر بەناحیەی وەرتێ‌ لە لایەن فرۆكەكانی توركیا لە بەرەبەیانی 1/8/2015 ژمارەیەك شەهیدو برینداری لێكەوتەوە كەبوە مایەی نیگەرانی هاوڵاتیانی كوردستان‌و سەرجەم رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی‌و پیشەیی لەهەرێمی كوردستان.


راگەیاندنی لقی سۆران


 


 


هـ.بـ