یەکێتی زانایان کۆنفرانسێک دەربارەی تووندوتیژی ساز دەکات

سبەی دووشەمە 10-8-2015 یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە هەماهەنگی سەنتەری ئیمامی شافیعی لە ئۆردەن، هەڵدەستێت بە سازدانی سمینارێکی بە ناونیشانی (بە پراکتیزەکردنی چەمکە شەرعیەکان لە رووبەروبوونەوەی تووندو تیژیدا)، ئەم کۆنفرانسە لە زنجیرەی چالاکیەکانی یەکێتی زانایان وەك هەوڵێكی روونکردنەوەی فیکری بۆ ئەو کردەوە تووندو تیژیانەی بە ناوی ئیسلامەوە ئەنجام دەدرێن ساز دەکرێت، تێیدا چەند توێژەرێك لە کوردستان و ئوردەن بەشداریان کردووە...


شایانی باسە سمینارەکە تەنها رۆژێك دەخایەنێت و، کاتژێر ٩ی بەیانی لە هوتێلی شیراتۆن لە هەولێر ئەنجام دەدرێت و، ژمارەیەکی زۆری زانایانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان بەشداری دەکەن، داوا لە راگەیاندنە بەرێزەکان دەکەین بۆ گواستنەوەی کارەکانی کۆنفرانسەکە هاوکارمان بن.