شاندێكی لقی گەرمیان سەردانی مەكۆی كەلاری بزوتنەوەی گۆڕان و لقی 22ی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد

سەرلەبەیانی ڕۆژی سێ‌ شەممە بەرواری 4/8/2015 شاندێكی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بە سەرپەرشتی مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری لێپرسراوی لق بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیانەوە سەردانی مەكۆی كەلاری بزوتنەوەی گۆڕانیان كردو لەلایەن لێپرسراو ئەندامانی مەكۆوە بەگەرمی پێشوازی كران .


هەر هەمان ڕۆژ بەمەبەستی توندوتۆڵكردنی پەیوەندیەكانی یەكێتی زانایان لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسیەكان شاندی لق سەردانی لقی 22ی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كردو لەلایەن بەرپرس و ئەندامانی لقەكەوە بەگەرمی پێشوازی كران


لەو سەردانانەدا شاندی لق هیوای سەركەوتنیان بۆ لایەنە سیاسیەكان خواست و داوایان لێكردن كە بەئەركی خزمەتكردنی خۆیان هەستن بەرامبەر بە هاوڵاتیان‌و لە پێناو ئارامی و ئاسایشی زیاتری هەرێمەكەمان  یەكڕیزو یەك هەڵوێست و یەكگرتوو بن لەنێوان یەكتر.


هاوكات و هەمان ڕۆژ بەمەبەستی هەماهەنگی زیاترو هاوكاری یەكتر شاندی یەكێتی زانایان لە گەرمیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی توندو تیژی دژ بە ئافرەتانی كردو لەلایەن بەڕێوەبەرو كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیەكەوە پێشوازی كران و لە دانشتنێكدا باس لە هۆشیاری كۆمەڵایەتی و یاسایی كراو هەردولا كۆك بوون لەسەر پێویستی هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگا لە هەموو ڕێگاكانەوە .


دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان.


 


هـ.بـ