رۆژی دووشهممه 10/8/2015 یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە هەماهەنگی سەنتەری ئیمامی شافیعی لە ئۆردن، هەڵسا بە سازدانی سمینارێک بە ناونیشانی (بە پراکتیزەکردنی چەمکە شەرعیەکان لە رووبەروبوونەوەی تووندوتیژیدا)، ئەم کۆنفرانسەش یەكێكە لە زنجیرە چالاکیەکانی یەکێتی زانایان وەك هەوڵێك بۆ روونکردنەوەی ئەو کردەوە تووندو تیژیانەی بە ناوی ئایینی پیرۆزی ئیسلامەوە ئەنجام دەدرێن، لە سیمینارەكەدا چەند توێژەرێك لە کوردستان و شانشینی ئوردەن بەشدار بوون. سیمینارەكە كاتژمێر نۆو نیوی بەیانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە زانایانی ئایینیو مامۆستایانی زانكۆو م كمال موسلیم وەزیری ئەوقافی حكومەتی هەرێمو مامۆستا نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێرو كۆمەَڵێك لە زانایانی وڵاتی ئوردن لە هوتێل شیراتۆن-هەولێر دەستی بە كارەكانی كرد. سەرەتا بە چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز سیمینارەكە دەستی بە كارەكانی كردو، پاشان بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان مامۆستا نیاز راغب دێگەیی وتەی بەخێرهاتنی پێشكەش بە ئامادەبوان كردو تیشكێكی كورتیشی خستە سەر ئامانجو مەبەستی سیمینارەكە. پاشان وەزیری ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان مامۆستا كەمال موسلیم وتەیەكی پێشكەش كردو دوای بەخێرهێنانی ئامادەبوانو رایگەیاند كە توندڕەوی دیاردەیەكی مرۆڤایەتیەو پەیوەندی بە هیچ ئاینێكەوە نیەو هەموو ئایینەكان بە تایبەت ئایینی پیرۆزی ئیسلام دوورن لە كوشتو كوشتارو توندوتیژی، بەڵام زۆر كات بە هەڵە تەفسیر كردنو لێكدانەوەی ئایەتو فەرموودەكان دەبێت بە مایەی توندوتیژی كە ئەو سیمینارە بۆ راستكردنەوەی ئەو هەڵە تێگەیشتنانەیەو، ئایینی ئیسلامیش ئایینی رەحمەتو میهرەبانیە نەوەك زەحمەتو ناخۆشی، هەروەك ئاماژەی بەوەشدا كە زۆر جار لە لایەن دوژمنانی گەلی كوردەوە بە مەبەست ئایەتی قورئانی پیرۆز بەرامبەر بە كورد بە كار هاتووە. دواتر مامۆستا نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لە وتەیەكی كورتدا بەخێرهاتنی ئامادەبوانی ناوەوەو دەرەوەی كوردستانی كردو ئاماژەی بەو پێكەوە ژیانو دادگەریە كرد كە لە كوردستان هەیەو وای كردوە كوردستان ببێتە ماڵێكی گەورە بۆ هەموو لایەك ئەویش لە سایەی فیداكاریو خوێنی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان، كە ئەم وڵاتەیان پاراستووەو لە كۆتاییدا رایگەیاندا شانازی بە كوردبوونو موسڵمان بوونی خۆمانەوە دەكەین. لە كۆتاییدا وتەی سەنتەری ئیمامی شافیعی لە ئوردن لە لایەن دكتۆر سەمیر موراد پێشكەش كراو رایگەیاند كە ئەم كارەمان لە پێناو راستكردنەوەی ئەو زاراوانەیە كە بە هەڵە لە لایەن خەڵكانێك بۆ مەبەستی خۆیان دوور لە مەبەستەكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بە كاریان دەهێنن بە تایبەتی (دولە الإجرام فی العراق والشام)و كاری زانایانی ئایینیشە كە ئەو زاراوانە راست بكەنەوەو بە تایبەت زاراوەی (التكفیر) كافركردن كە كارێكی قەزاییە نەوەك فەردی. پاشان دەستكرا بە كارەكانی دانیشتنی یەكەم كە بەرێز د.بەشیر سەرپەرشتی دانیشتنەكەی دەكردو تیایدا سێ توێژینەوە پێشكەش كران: 1- التطرف والإرهاب. د. رشاد الگیلانی- شانشینی ئوردن. 2- الجاهلیە والتكفیر. د. محمد عبدوڵا ئەحمەد- كوردستان. 3- الدولە الإسلامیة ودولە الخلافة. د. سمیر مراد الشوابكة- شانشینی ئوردن. دوای گفتوگۆی ئامادبوان لە سەر توێژینەوەكانو دانیشتنی دووەم دەستی پێكرد كە لە لایەن د.عرفان رشید سەرپەرشتی دەكراو لەم دانیشتەشدا سێ توێژینەوە پێشكەش كران: 1- الرق والسبی. عبدالرحمان صدیق كریم- كوردستان. 2- القتال والجهاد. د.جمال السفرتی- شانشینی ئوردن. 3- مفهوم المواطنە والتعایش. د.عەبدوڵا مەلا سەعید- كوردستان. لە دوای گفتوگۆی ئامادەبوان لە سەر توێژینەوەكان بە یاننامەی كۆتاییو راسپاردەكان خوێندرانەوە. لە كۆتاییدا خەڵاتی رێزلێنان بە خشرایە توێژەرەكان. هـ.بـ. |