مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵای فه‌رهادی گه‌وره زانای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد.
مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵای فه‌رهادی زانایه‌كی گه‌وره‌و خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی كۆمه‌لایه‌تی به‌رزه‌و، ده‌كاته باوكی به‌ڕێز حاكم عه‌بدولباسیت فه‌رهادی، هه‌روه‌ها سه‌رباری ئه‌وه‌ی، كه زانایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌ولێر بوو، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆریش ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌توای یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بووه.
مامۆستا له ته‌مه‌نی سه‌رووی نه‌وه‌د ساڵی دهژیاو، بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بوو به نه‌خۆشی له‌سه‌ر جێگا كه‌وتبوو، ئه‌شه‌و (4/10/2010) كۆچی دوایی كرد.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و جێگری سهرۆكو به‌رپرسی لقی هه‌ولێری زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا جه‌رجیس به‌رپرسی ناوچه‌ی چواری هه‌ولێری زانایان پشداری ناشتنی ته‌رمی مامۆستایانی كرد.
شایانی باسه له كاتی ناشتنی ته‌رمی مامۆستا ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری هاووڵاتیانو، به‌رپرسانی حزبی‌و حكومی‌و، ژماره‌یه‌كی زۆری مامۆستایان ئاماده‌ی بوون.
له وتارێكیدا مه‌لا عه‌بدوڵا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان تیشكی خسته سه‌ر رۆڵی مامۆستای كۆچكردوو‌و، به‌تایبه‌تی كه خزمه‌تێكی زۆری زانسته شه‌رعیه‌كانی كردووه، سوپاسی هه‌موو ئاماده‌بووانیشی كرد.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی به‌ڕێزیان ده‌كه‌ین‌و، خوای گه‌وره به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، ئامین.
|