راگه‌یاندنى لقى سۆران به‌مه‌به‌ستى ئاراسته‌كردنى پیرۆباى یادى دامه‌زراندنى 69 هه‌مین سالیادى دامه‌زراندنى پارتى ،شاندێكى بالاَى لقى سۆرانى یه‌كێتى زانایان به‌سه‌رپه‌رشتى به‌رپرسی لق به‌رێز مامۆستامه‌لاخالد مهلهكىء به‌شدارى كارگێر‌و ئه‌ندامانء به‌رپرسانى ناوچه‌و رێكخراوه‌كانى سهربهلقى سۆران ء هه‌روه‌ها یاوه‌رى به‌رێوه‌به‌رى ئه‌وقافى سۆران به‌رێز مهلاوهیسى مهلاسهعیدو ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایانى ئاینى سنوره‌كه،سه‌ردانى باره‌گاى لى 10ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیان كرد‌و له‌لایه‌ن به‌رپرسی لق دكتۆرعه‌لى ته‌ته‌رو ئه‌ندامانء كادیرانى لقه‌وه به‌گه‌رمى پێشوازى كران، شایه‌نى باسه لهوسهردانهداشاندى میوان به‌وبۆنه‌وه پیرۆزباى خۆى ئاراسته‌ى سه‌ركردایه‌تى پارتىء سه‌رجه‌م لایهنگرانء دۆستانى حزبهكهكردو، هیواى خواست كهخهباتء مێژووى رِابوردویان ء ده‌ستكه‌وته‌كانى ئه‌مرۆ ببنه هه‌وێنى ئاشتىء پاراستنى هێمنء ئارامى له‌كوردستان،هه‌روه‌ك جه‌ختیش كرایه‌وه كهمامۆستایانى ئاینى هه‌میشه داكۆكیكارى راسته‌قینه‌ى ره‌وشی هه‌رێمى كوردستان و هێماى برایه‌تى پێكه‌وه ژیان بونه‌و خه‌مى نیشتمانیان لهبهرچاوبوه بۆیه به‌زه‌روره‌ت ده‌زانن كه قۆناغى ئه‌مرۆى هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى هێمنء ئارامء دوورله‌هه‌ر كێشه‌وه گرفتێك چاره‌سه‌ربكرێت، هه‌روه‌ك له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رۆلى به‌رچاوى زانایانى كوردستان بهگشتىء مامۆستایانى ئاینى سنورى سۆرانیان به‌رز نرخاند لهمهرَ نواندنى هه‌ستكردنیان به‌به‌رپرسیاریه‌تى مێژووىء مه‌ترسیه‌كانى قۆناغى ئه‌مرۆى كوردستان كه‌هه‌میشه ههولیل نداوه له‌وتاره‌كانیان رۆلى پاراستنى ئهمنءئارامى كوردستان بخه‌نه رووى هاولاتیان. |