راگه‌یاندنى لقى سۆران به ئاماده‌بوونى به‌رپرسی لق به‌رێز مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كى و به‌رێوه‌به‌رى ئه‌وقافى سۆران به‌رێز مه‌لا وه‌یسى مه‌لا سه‌عید لقى سۆرانى یه‌كێتى زانایان له باره‌گاى خۆى پێشوازى كرد له دكتۆر محمود عبدالعزیز العانى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى زانایانى عه‌راق و شاندێكى یاوه‌رى كرد. ئه‌مه‌و له دانیشتنێكدا وێرِاى بهخێرهێنانێكى گه‌رم، ره‌وشى ئاینى و سیاسی له كوردستان و عێراق خرایه به‌رباس و گفتوگۆ‌و جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى نێوان ده‌سته‌ى زانایانى عه‌راق و یه‌كێتى زانایان كرایه‌وه له پێناو زیاتر نزیكبوونه‌وه له یه‌كتر كه ببێته مایه‌ى زیاتر سود گه‌یاندن به لایه‌نى ئاینى له ناوچهدهكهدا. ئه‌مه‌و له كۆتاى سه‌ردانه‌كه‌یاندا لقى سۆران وێرِاى خۆشحالیان به سه‌ردانه‌كه ته‌فسیرێكى كوردى مام هه‌ژاریان پێشكه‌ش به شاندى میوان كرد كه بووه جێگه‌ى خۆشحالى بهرِێزیان. |