لقی ڕانیە داوا ده‌كات كێشه‌كانی كوردستان چارەسە‌ر بكرێن

بەرواری ٢٥ /٨ / ٢٠١٥ بە ئامادەبونی بەرپرس و ئەندامانی لق كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، سەرەتا به‌ چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستی پێكرد، دواتر بەرپرسی لق (مامۆستا عبداللە) دەستخۆشی كارەكانی لە ئەندامان كردو باسی ڕەوشی ئێستای كوردستانی كردو هیوای خواست چیدی گەنجان بەرەو هەندەران نەچن و پرسی سەرۆكایەتی و دواكەوتنی موچە زوو كۆتایی پێ بێ‌و داواكرا زیاتر زانایان هەماهەنگ بن تا كارەكان باشتر بەڕێوە بچن و كیشەكان كەم ببنەوە، بە خوێندنەوەی ڕاپۆرتی ناوچەكان كۆتایی به‌ دانیشتنه‌كه‌ هات .هەروەها دوای كۆبونەوە بەرپرسی لق پێشوازی لە بەڕێز كاك( حسن) كرد كە جەنابیان ئەندامی كۆمەڵایەتی ڕاپەڕینە ، تا لەگەڵ لق هەماهەنگ بن بۆ چارەسەری كاری هاوڵاتیان.


له‌ لایه‌كی تره‌وه‌  دوا نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ لقی رانیه‌  بەشداری پرسی دایكی عبداللە ی  میراحمد  ی كرد لەگوندی قەڵاسەیدەی دۆڵی سەركەپكان.


هه‌روه‌ها بەرواری ٢٦-٨-٢٠١٥ شاندی لق لەگه‌ڵ زانایانی دەڤەرەكە بەشداری كۆبونەوەیه‌كی كرد، لە هۆڵی شەهید هیو ا كە بۆ  بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی ئەنجامدرابوو بەرپرسی لق پێشنیاروداواكاری زانایانی خستە بەردەستی جەنابیان.


        هـ.بـ