مه‌كته‌بی ته‌نفیزی سه‌ردانی هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی هه‌ولێر‌و ده‌وروبه‌ر ده‌كات

رۆژی دووشه‌مه‌ (4/10/2010) مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی هه‌ولێر‌و ئه‌وقافی ده‌وروبه‌ریان كرد.



له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا كه‌ له‌ سه‌رۆكی زانایان‌و جێگری سه‌رۆك‌و به‌رپرسی لقی هه‌ولێر پێكهاتبوون، ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی‌و كاری هاوبه‌شی به‌رده‌وام كرد، چونكه‌ ئه‌وقاف‌و یه‌كێتی زانایان هه‌میشه‌ ته‌واوكه‌ری یه‌كترین، به‌تایبه‌تی هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو ته‌نسیق‌و هه‌ماهه‌نگیه‌كی زۆر باشیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی زانایان هه‌یه‌.

هه‌ردوو به‌ڕێزان حاجی نوری به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقاف هه‌ولێر‌و حاجی ده‌رسیم به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی ده‌وروبه‌ر به‌ گه‌رمی پیِوازی شاندی زانایان كرد‌و، ئه‌وانیش به‌ گه‌رمییه‌وه‌ ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی‌و كاری هاوبه‌ش كرده‌وه‌.