شاندێكی كۆمەڵی ئیسلامی سەردانی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان دەكات

سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە 24/8/2015 بەڕێز مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و لێپرسراوی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان بە ئامادەبوونی بەشێك لە ئەندامانی لقەكەی پێشوازی كرد لە شاندێكی فراوانی مەڵبەندی شەشی گەرمیانی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان مامۆستا دلێر گەرمیانی ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و بورهان عباس كادری پێشكەوتوی كۆمەڵ و كاك حسن محمد و عمر نجم و خلیل محمد كارگێڕانی مەڵبەند.


لەو سەردانە وەفدی كۆمەڵ ڕۆڵی زانایانی ئاینی و یەكێتی زانایانی بەرز نرخاند لە تەواوی كایە سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئاینیەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق  و هیوای بەردەوامیان بۆ ئەو ئەركە پیرۆزە خواست.


لەبەرامبەریشدا لێپرسراوی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان بەگەرمی پێشوازی شاندی كۆمەڵی ئیسلامی كردو پێویستی هەماهەنگی و هاوكاری نێوان یەكێتی زانایان و لایەنەسیاسیەكانی كوردستان بەگشتی و هێزە ئیسلامیەكان بەتایبەت دوپاتكردەوە.


دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان :


 هـ.بـ