لقی شارەزووری زانایان كۆنفرانسێك ساز دەكات

رۆژی سێشەممە 25/8/2015 کاتژمێر 9 ی سەرلەبەیانی بەهاوکاری نێوان لقی شارەزووری زانایان‌و ڕێکخراوی ژیار بۆ گەشەپێدانی مرۆیی لەگەڵ  هەماهەنگی ئەوقافی شارەزور لقی شارەزوور هەڵسا  بەسازدانی کۆنفڕانسێک لە مزگەوتی(عومەری کوڕی خەتاب) لەشاری هەڵەبجە. لەژێر ناونیشانی (زانایانی ئایینی هێمای پێشکەوتن و هەوێنی کۆمەڵگەن).سەرەتای کۆنفڕانسەکە دوای خوێندنی قورئانی پیرۆز:


أ‌. وتەی ڕێکخراو لەلایەن د.کامل عزیز.


ب. وتەی قائیمقامی هەڵەبجە و ئەوقافی شارەزور خوێندرایەوە.


ج. وتاری لقی شارەزور لەلایەن م.شێخ غازی بەرپرسی لق خوێندرایەوە.


پاشان تەوەری دوەمی کۆنفڕانسەکە دەستی پێکرد و چەند بابەتێک پێشکەشکرا لەوانە:-



  1. فقه المقاصد د.ئەحمەد بالیسانی

  2. فقه الموازنات د.عبدالدائم هەورامانی

  3. فقه الاختلاف پ.ی.د خالد محمد صالح پێشکەشکرا.


پاشان تێبینی و سەرنجی ئامادەبوان وەڵام درایەوە. دوای پشوی نیوەڕۆ تەوەری سێهەم دەستی پێکرد بەسەرپەرشتی م.عبدالحمید جێگری لق کە ئەم باسانەی لەخۆ گرتبوو:-



  1. فقه التعامل مع السنە النبویە  پ.ی.د سلیمان سلیم ئاکرێی

  2. فقه ادارە الجامع د. عبدالفتاح هەورامی.


بە وتەی کۆتایی و بەخشینی بڕوانامە کۆتایی بەکۆنفڕانسەکە هات. شایانی باسە زیاد لە 150 مامۆستای سنوری لقمان بەشداربوو.


 


هـ.بـ