لقی گەرمیان حاجیانی ماڵی خوا بەرێ دەكات  داوای نزایان لێدەكات بۆ پێشمەرگەو كوردستان

سەرلەبەیانی ڕۆژی 3/9/2015 شاندیكی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بە سەرپەرشتی مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری و بە بەشداری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قائیمقامی كەلارو بەریوەبەری حەج و عومرەی گەرمیان بەشدارییان كرد لە بەڕێكردنی حاجیانی دەڤەری گەرمیان.


 لە وتەیەكدا بەرپرسی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان هیوای سەلامەتی و سەركەوتنی بۆ تەواوی حاجیانی گەرمیان خواست و داوای لێكردن نزای خێر بۆ خاك و نیشتمان و وڵاتەكەیان بكەن و نیعمەتی ئاسایش و ئارامی كوردستانیان لە بیر بێت و نزای بە كوڵ بۆ برا پێشمەرگەكان بكەن.


دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان.


 


هـ.بـ