لقی شارەزور لە سەردانی پارێزگاردا:هەڵەبجە سیمبولی نەتەوەییمانە‌و پێویستە خزمەتی یاتر بكرێ

ڕۆژی سێشەممە 8/9/2015 شاندێكی لقی شارەزوری یەكێتی زانایان كە پێكهاتبوون لە بەرپرسی لق مامۆستا شێخ غازی  وجێگر و كارگێرانی لق  بە مەبەستی پیرۆز بایی و دە ست بەكاربوون سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان كردو  لە لایەن بەڕێز{كاك عبدالله میرزا  نەورۆڵی} پارێزگاری هەڵەبجەوە بە گەرمی پێشوازی كران .


دوای بەخێرهێنان بەڕێز م.شێخ غازی بەرپرسی لق بە ناوی لقی شارەزور و سەرجەم مامۆستایانی سنوری لقەوە پیرۆزبایی لە بەرێزیان كردو هیوای خواست سەركەتوبێت لە خزمەت كردن‌و قەرەبوكردنەوەی هەڵەبجە لەو كەم تەرخەمیەی كراوە وەك پێوست خزمەت نەكراوە، چونكە ئەم دە ڤەرە سونبولی نەتەوەییمانە ئەبێ‌ مافی خۆی پێبدرێت‌و ئومێدیان بە جەنابی پارێزگار هەیە كە لەو ئاستەدان.


پاشان كاك عبدالله سوپاسی مامۆستایانی ئایینی كرد بۆ ئەو دڵسۆزیەیان، وتی: پشت  بە خواو هیمەتی هەموو لایەك لە هەوڵی بەردەوامداین  كە بتوانین كارێ بكەین ویژدنمان ئاسودەبێت. راگەیاندنی لقی شارەزوور.


 


هـ.بالیسانی