لقی ڕانیە بەشداری كۆڕی ڕێكخراوی شافعی كرد      

بەرواری (١٠ /٩ /٢٠١٥ )كاتژمێر ( ٤ )ی ئێوارە بە ڕێز مامۆستا (عبداللە) زەنگڵ بەرپرسی لقی ڕانیەی زانایان، لەگەڵ چەند زانایەكی دەڤەرەكە بەشداری كرد لە ئێوارە كۆڕێك، كە بۆ بەڕێز (د. احمد شافعی) ڕێكخرابوو، لە شاری  ڕانیە هۆڵی كتێبخانەی گشتی ،لەژێر ناونیشانی (فقە الواقع) كە بەڕێزیان تیشكی خستە سەر چەند بابەتێكی هەنوكەیی و سەردەمیانە لە ڕوی شەرعەوە، شایەنی باسە ئەم كۆڕە لقی ڕانیەی ڕێكخراوی شافعی بۆ پەرەپێدان بە زانستە شەرعی و ڕوحیەكان، ڕێكی خستبوو، ئە مكۆڕە بۆ جێگای دڵخۆشی ئامادەبوان و سودی باشی سەردەمیانەیان لێ بینی لە ڕوی فیقهی واقعیەوە.


 راگه‌یاندنی لقی رانیه‌.


 


هـ.بـ