21/9 یادی 45 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بوو، به‌م بۆنه‌وه چه‌ندین لایه‌ن و که‌سایه‌تی ومامۆستایانی ئایینی پیرۆزباییی خۆیان ئاراسته‌ی یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان کرد. یان سه‌ردانی باره‌گای مه‌کته‌بی ته‌نفیزی و لقه‌کانی یه‌کێتی زانایانیان کرد.
لێره‌وه به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین به‌ناوی یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانه‌وه سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی ته‌واوی که‌سایه‌تی و دام و ده‌زگا حکومی و حزبییه‌کان و رێکخراوو که‌سایه‌تییه ئاینی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و رۆشنبیره‌کانی کوردستان و زانایانی ئایینی بکه‌ین، به‌ڵێن ده‌ده‌ین به پشتیوانی خوای گه‌وره له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و رێبازه به‌رده‌وام بین که ئه‌م رێکخراوه‌ی بۆ دامه‌زرا... دووباره سوپاس بۆ هه‌ستی پر گهورهیییتان.
یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان |