خوشك‌و برا به‌ڕێزه‌كانم چیتان بۆ ره‌مه‌زان ئاماده كردووه؟!
ئه‌م نوسراوه بۆ هه‌موو موسوڵمانێكه كهدهگا به رهمهزانو توانای لاشه‌یی باش‌و سه‌لامه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی به فرسه‌تی بزانی بۆ [خوا]له‌خۆ رازی كردن ئه‌میش به ئه‌نجام دانی په‌رستشه‌كان، هه‌روه‌ها سلی نهكاتو له پێشبڕكێ دانه‌بڕێ [خوا]ی گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [وَفِي ذَلِكَ فَلْيَتَنَافَسِ الْمُتَنَافِسُونَ] (ألمگففین:26) واته: بۆ ره‌زامه‌ندی [خوا]و به ده‌ست هێنانی نازو نیعمه‌تی نه‌بڕاوه‌ی ((به‌هه‌شت)) پێشبڕكێ بكه‌ن.
جا بۆ ئه‌وه‌ی دانه‌بڕێی له‌و هه‌موو خێروخێراتهی ناو ئه‌و میوانه[خوا]ییه فه‌رموون له‌گه‌ڵا ئه‌م رێگا‌و خاڵانه:
1- رێگای یه‌كه‌م: دوعا كردن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ی به ره‌مه‌زان به له‌شی ساغ‌و سه‌لامه‌ته‌وه بۆ رۆژیو تهڕاویحو یادی [خوا]، ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕته‌وه: ئه‌گه‌ر داخیـــــل به ره‌جه‌ب بووینایه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌وسلم) ده‌یفه‌رموو:
((أللهم بارك لنا في رجب وشعبان وبلغنارمضان))رواه أحمد والطبراني ، واته: [خوا]یـــه بۆمان به‌ره‌كه‌تدار كه رهجهبو شه‌عبان بشمانگهیهنه ره‌مه‌زان.
2- رێگه‌ی دووه‌م: سوپاسی [خوا]كردن كاتێ كه ده‌گه‌یت به ره‌مه‌زان، سوجده‌ی شوكر ببه‌ی له به‌رامبه‌ر ئه‌و نیعمه‌ته گه‌وره‌یه كه گه‌یشتی به ره‌مه‌زان یاخود به زوبانیش بێ هه‌رچی ده‌زانی له وشه‌ی سوپاس گوزاری بیڵێ،
ته‌نها هاتنی مانگی ره‌مه‌زان به‌سه‌ر موسڵمان كاتی كه زیندوه‌و له سیحهتێكی خۆش دایه: نیعمه‌تێكی زۆر گه‌وره‌یه كه شایسته‌ی سوپاس كردنه..
هه‌ر بۆیه ده‌ڵێین: شوكر بۆ تۆ[خوا]یه گیان هه‌روه‌كو خۆت شایستهیو تا لێمان رازی دهبیو ته‌نانه‌ت دوای رازی بونیشت هه‌ر شوكر بۆتۆ [خوا]یه گیان.
3- رێگه‌ی سێیه‌م: دڵخۆشی‌و رووگه‌شی به‌هاتنی ئه‌م میوانه ئازیزه، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم) كاتــــی نزیــك بوونه‌وه‌ی ره‌مه‌زان به رووی خۆشه‌وه موژده‌ی ده‌دا به هاوه‌ڵه بهڕێزهكانو ده‌یفه‌رموو:
((جاْءكم شهر رمضان، شهر رمضان شهر مبارك كتب الله عليكم صيامه فيه تفتح أبواب الجنان وتغلق أبواب الجحيم)) أخرجه الامام أحمد، واته: مانگی ره‌مه‌زان هات بۆ ناوتان، مانگی ره‌مه‌زان مانگێكی پیرۆزه له‌سه‌رتان واجبه رۆژیهكانی له ناویدا ده‌رگاكانی به‌هه‌شت واڵا ده‌كرێن وه ده‌رگاكانی دۆزه‌خ داده‌خرێن، ئینجا بزانه: هاوه‌ڵه بهڕێزهكانو تابعینیان زۆر گرنگیان ده‌دا به هاتنی مانگی رهمهزانو دڵیان زۆر پێ خۆش ده‌بوو، پێم بڵێن چ خۆشیه‌ك له هه‌واڵی هاتنی ره‌مه‌زان خۆشتر هه‌یه كه مانگی خهیراتو هاتنه خواره‌وه‌ی میهره‌بانی[خودا]ییه؟ كه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم) ده‌فه‌رموێ:
((ئه‌گه‌ر ئۆممهتهكهم بیانزانیبایه چ خێر‌و بێرێك له ناو مانگی ره‌مه‌زان دا هه‌یه خۆزگه‌یان ده‌خواست ساڵه‌كه هه‌مووی ره‌مه‌زان بوایه)).
4- رێگه‌ی چواره‌م: خۆ ئامادهكردنو نه‌خشه بۆ كێشان بۆ سوود وه‌رگرتن له كاته به نرخه‌كانی.
زۆرێك له خه‌ڵكی نه‌خشه كێشی زۆر به وردی داده‌ڕێژن بــۆ كاری دونیایان!، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی كه‌م نه‌خشه‌كێشی ده‌كه‌ن بـــۆ: ئاخیرهتو دووا رۆژیان! ده‌تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌م ژماره كه‌مه به تـا سه‌رفیرازی دین‌و دونیا بیت.
5- رێگه‌ی پێنجه‌م: وره هه‌بوون له كه‌ڵك وه‌رگرتنی شه‌وو رۆژه‌كانی بۆ عیبادهت كه به‌رنامه‌یه‌كی جوانی بۆ دابڕێژیت، كه‌سێك راست بێت له گه‌ڵا[خوا]ی خۆی [خوا]ی گه‌وره یارمه‌تی ده‌دا له[خوا]پهرستیو رێگه‌ی چاكه، هه‌روه‌كو [خوا]ی گه‌وره بۆخۆی ده‌فه‌رموێ: فَلَوْ صَدَقُوا اللَّهَ لَكَانَ خَيْراً لَّهُمْ](محمد:21).
6-رێگه‌ی شه‌شه‌م: هه‌بوونی زانیاری‌و شاره‌زابوون له ئاداب‌و ئه‌حكام‌و موبگلاتو مهكروهاتو چۆنیه‌تی رۆژووی ره‌مه‌زان چونكه زۆر پێویسته موسوڵمان: [خوا]ی خۆی بپه‌رستی به هه‌بوونی زانیاریه‌وه.
تاوه‌كو كه گه‌نجه نه‌ڵێ نهم زانی‌و كه پیریش بوو نه‌ڵێ نهم توانی!
زه‌رووره موسڵمان خه‌م لۆ دینه‌كه‌ی بخواو خۆی شاره‌زاكه هه‌روه‌كو [خوا]ی گه‌وره داوای لێمان كردووه: [فَاسْأَلُواْ أَهْلَ الذِّكْرِ إِن كُنتُمْ لاَ تَعْلَمُونَ] (ألنحل:43+ ألانبیاو:7) واته: پرسیار بكه‌ن له زانایان ئه‌گه‌ر خۆتان نازانن.
7- رێگه‌ی حه‌فته‌م: پێویسته به جۆرێك پێشوازی بكه‌ین كه هیممه‌تمان هه‌بێت له وازهینان له گوناهو كاری ناڕه‌وا وه ته‌وبه‌یه‌كی راسته‌قینه‌و به‌رده‌وام بكه‌ین له هه‌موو جۆره گوناهێك.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی ئه‌مه مانگی ته‌وبه‌كردنه ئـه‌گه‌ر ئێستا ته‌وبه نه‌كه‌ی ئه‌ی كه‌ی ته‌وبه ده‌كه‌ی؟![خوا]ی گه‌وره ده‌فه‌رموێ:
[وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعاً أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ] ألنور: 31.
8-رێگه‌ی هه‌شته‌م: به‌بیر هاتنه‌وه‌ی فه‌قیرو هه‌ژاران‌و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یان به یارمهتیو بهخشینو زه‌كات لـه بــۆیان.
9-رێگه‌ی نــۆیــهم: پێشوازی له ره‌مه‌زان بكه‌ین به كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ‌و ره‌ونه‌قدار له‌ژیانمان لــه گــهڵا :
أ- [خوا]ی گه‌وره به تۆبه‌و په‌شیمانیه‌كی راست.
ب- پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم) به ده‌ست له ملانێ له‌گه‌ڵ سوننهتهكانیو گوێ رایه‌ڵی بــــۆ فهرمانهكانـــی.
ج- له‌گه‌ڵا دایك‌و باوك‌و خوشك‌و براو خێزان‌و مناڵاو خزمان: هه‌ڵسووكه‌وت كردن به‌چاكه‌و به ئه‌نجام دانی سیله‌ی ره‌حم.
د- له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی كه له ناویانو له گه‌ڵیان ده‌ژی تاوه‌كو به‌نده‌یه‌كی باش‌و چاكت لێ دهرچیو ههروهكـو پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم) ده‌فه‌رموێ:
((أفضل الناس أنفعهم للناس) هه‌روه‌ها (خیرالناس من نفع الناس) واته: باشترینی خه‌ڵكی به سوود ترینیانه بۆ خه‌ڵكی، كه‌واته ده‌ی ئامانه: تۆ با له‌وانه بیت كه سوودیان هه‌یه بۆخه‌ڵكی نه‌ك (خوا به‌و رۆژهنهكات) زیان!
ئا به‌م جۆره موسوڵمان پێشوازی ده‌كات له ره‌مه‌زان:
أ- وه‌ك زه‌وی تێنوو چۆن چاوه‌ڕێی باران ده‌كات.
ب- وه‌ك نه‌خۆش چۆن چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی به‌لای پزیشك ده‌كات.
ج- وه‌ك پێشوازی گه‌رم بــــۆ خۆشه‌ویستی ماوه‌یه‌كی زۆری بزربوو له ده‌رفه‌تێك به ده‌ركه‌وێت..
بۆیه لێره‌دا ده‌ڵێین: [خوا]یه گیان بمانگه‌یه‌نه به رهمهزانو یارمه‌تی ده‌ریشمان به بۆ عیبادهتتو هه‌موو كارێكی باش ئه‌نجامدان، أمین.
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی أله وصحبه أجمعین.
تێبینی/ ئه‌م بابه‌ته له كتێبی (گوڵبژێرێك له بابه‌ته‌كانی مه‌لایه‌كی كورد له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت) كه دانه‌ره‌كه‌ی (مه‌لامسلم مه‌لاصالح فریزی)یه ژماره‌ی سپاردنی(676) ساڵی 2009م له (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه گشتیه‌كان)ی پێی دراوه، ئه‌م بابه‌ته‌شی تیایدا بڵاو كراوه‌ته‌وه. |