زایانی ئایینی گەرمیان :پشتیوانی داوا رەواكانی  خۆپیشاندەرانین و داواكارین ئارامی و ئاسایشی شار بپارێزن

ئێوارەی ڕۆژی شەممە 10/10/2015 بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی گەرمیان و سالار محمود ئەندامی پەرلەمانی كوردستان و زانایانی ئاینی دەڤەری گەرمیان لە بارەگای لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بە سەرپەرشتی لێپرسراوی لق كۆبونەوەو بەكۆی دەنگ داوایان لە دانشتوانی سنورەكە كرد وێڕای ڕەوایەتی داواو مافەكانیان دان بەخۆیاندا بگرن و توندوتیژی بەكارنەهێنن و بەهێمنی و شێوازی مەدەنیانە گوزارشت لە خواست و داواكارییەكانیان بكەن و لەبەرامبەریشدا بەئەركی حكومەتی دەزانن كە كار بۆ بەدیهێنانی داواكارییەكانی كۆمەڵانی خەڵك بكەن و داواشیان لە هێزە ئەمنیەكان كرد بەوپەڕی وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەكەدا بكەن.


دانا مەلا حەمەئەمین- گەرمیان.


هـ.بـ